حكومه‌تی هه‌رێم هاووڵاتیانی كورد له ئۆكرانیا سه‌رپشك ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ئەمڕۆ شەممە 12ی شوباتی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ کونسوڵ و نێردە و دیپلوماتی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ساڵانه وه‌ك نه‌ریت، له‌گه‌ڵ كونسوڵ و نێرده و دیپلۆماتی وڵاتان كۆده‌بێته‌وه، له‌باره‌ی ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
سه‌فین دزه‌یی راشیگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به پڕۆژه‌ی چاكسازی و ریفۆرمه‌كان و مه‌ترسی داعش و پرسی كۆچبه‌ران و رێكه‌وتننامه‌ی شنگال و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێیی عێراق كرد.
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه گوتی: "سه‌رۆكی حكومه‌ت زۆر به وردی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه و راكێشانی سه‌رمایه‌گوزاری بیانی بۆ ئاماده‌بووان باسكرد".
له‌باره‌ی پرسی (ئۆكرانیا و رووسیا) و ئه‌گه‌ری دروستبوونی جه‌نگ له ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات، دزه‌یی گوتی: "وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا داوای له هاووڵاتیانی كردووه، به زووترین كات ئۆكرانیا جێبهێڵن، ئێمه‌ش وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێم داوا له هاووڵاتیانی كورد له ئۆكرانیا ده‌كه‌ین، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخی ئه‌و وڵاته بكه‌ن، خۆیان ئه‌وه هه‌ڵبژێرن ده‌گه‌ڕێنه‌وه یاخوود ده‌مێننه‌وه".