تاران زانیاری نوێ له باره‌ی دانووستانه‌كانی ڤیه‌ننا ده‌خاته‌ڕوو
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، رایگه‌یاند، دانووستانه‌كانی تایبه‌ت به پرۆگرامی ناووكی ئێران له ڤیه‌ننا، "ئاڵۆزن"، به‌ڵام به "بنبه‌ست" نه‌گه‌یشتوون.
ئێران، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له وڵاتانی "رووسیا، چین، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا" به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ و له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكاش به ناڕاسته‌وخۆ، له گفتوگۆدایه له پێناو كاراكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ناووكی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك، كه له (2015) له برۆكسل واژوو كرا.
پرۆسه‌ی دانووستانی ئه‌مجاره له مانگی (نیسان/ ئه‌پریڵی 2021) ده‌ستپێكردووه و دوای چه‌ند مانگێك له وه‌ستانی به هۆی هه‌ڵبژاردنی گشتیی ئێرانه‌وه، له مانگی (تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2021) ده‌ستیانپێكردووه‌ته‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، "سه‌عید خه‌تیبزاده" ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (14ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)، رایگه‌یاند، "دانووستانه‌كان ئاڵۆز و سه‌ختن، چونكه هه‌ندێك پرس باسده‌كرێن، پێویستیان به بڕیاری سیاسییه، به تایبه‌تی له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه".
گوتیشی: "دانووستانه‌كانی ڤیه‌ننا نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێگه‌ی داخراو، به شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌رده‌وامن".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "له توانادا هه‌یه له داهاتووییه‌كی نزیكدا لایه‌نه‌كان بگه‌نه رێككه‌وتن، ئه‌گه‌ر ئه‌وروپاییه‌كان و ئه‌مه‌ریكا ئیراده‌یان بۆ رێككه‌وتن هه‌بێت".
رێككه‌وتنی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك، كه له ناوه‌ڕاستی ته‌مموزی (2015) واژوو كرا، رێگه به ئێران ده‌دات به رێژه‌ی (%20)، یۆرانیۆم بپیتێنێت و ئێران ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه ده‌كات، پرۆگرامی ناووكی وڵاته‌كه‌ی ته‌واو ئاشتیانه بێت و له ژێر چاودێری رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناووكیدا بێت.
ئه‌و رێككه‌وتنه له (2018)دا، به هۆی بڕیاری ئیداره‌ی "دۆناڵد تره‌مپ"، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا ئاسته‌نگی بۆ درووست بوو و ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنه‌كه كشایه‌وه.
ئه‌مه‌ریكا، ته‌نیا به كشانه‌وه له رێككه‌وتنه‌كه نه‌وه‌ستا، به‌ڵكو سزای قورسی دارایی و سیاسیی نوێی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندن.
له كاردانه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مه‌ریكا و سزاكاندا، كۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاری دا، چیدیكه كار به پرۆتۆكۆلی هاوپێچی رێككه‌وتنه‌كه نه‌كات و ده‌ست بكاته‌وه به پیتاندنی یۆرانیۆم.
"خه‌تیبزاده" ئه‌مڕۆ گوتیشی: ئێمه ده‌مانه‌وێت، واشنتن ده‌سته‌به‌ری راسته‌قینه‌مان پێ بدات، كه جارێكی دیكه له رێككه‌وتنه‌كه ناكشێته‌وه و رێز له واژووی خۆی و پابه‌ندییه‌كانی به رێككه‌وتنه‌كه‌وه ده‌گرێت.
جه‌ختیشیكرده‌وه، پێویسته ئه‌مه‌ریكا به یه‌ك كه‌ڕه‌ت، سه‌رجه‌م ئه‌و سزا داراییانه لابه‌رێك، كه یه‌كلایه‌نه به‌سه‌ر ئێرانی‌دا سه‌پاندوون.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سكرتێری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆماری ئیسلامی ئێران، "عه‌لی لاریجانی"، ئه‌مڕۆ له تویتێكدا نووسیویه‌تی: دانووستانه‌كانی ڤیه‌ننا گه‌یشتوونه‌ته قۆناغی یه‌كلاكه‌ره‌وه.
هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام تاران به هه‌وڵدان بۆ درووستكردنی چه‌كی ناووكی تۆمه‌تبار ده‌كات، به‌ڵام كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌و تۆمه‌ته ره‌تده‌كاته‌وه و به‌رده‌وام جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئامانجیان ته‌نیا به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ناووكییه بۆ به‌كارهێنانی له بواری زانستیی و پزیشكی و دابینكردنی وزه‌دا.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
وه‌رگێڕانی: ئ.ڕ