راگەیه‌ندراوێك لە گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌
لۆگۆی پارتی دیموكراتی كوردستان
لۆگۆی پارتی دیموكراتی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

گوته‌بێژی ره‌سمی پارتی دیموكراتی كوردستان، مه‌حموود محه‌مه‌د، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا رایگه‌یاند، پارتی دیموكراتی كوردستان بە فەرمی بەڕێز (ڕێبەر ئەحمەد خالد) وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی وەك كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق ڕادەگەیەنێت.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌

دوای ئەو پێشهاتە سیاسی و كۆسپ و تەگەرانەی خرانە بەردەم هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری عێراق و، لەپێناو بەردەوامبوونی هەنگاوە دەستوورییەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق، پارتی دیموكراتی كوردستان بە فەرمی بەڕێز (ڕێبەر ئەحمەد خالد) وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی وەك كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق ڕادەگەیەنێت.

مەحموود محەمەد

14ی شوباتی 2022