"هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت سوود له په‌یوه‌ندییه باشه‌كانی قه‌ته‌ر ببینێت"
K24 - هه‌ولێر:
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە سەر بانگهێشتی فەرمی ميری قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی، بە یاوەری شاندێکی حکومه‌ت، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (15ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022) گه‌یشته ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر.
له‌باره‌ی گرنگی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، د. سامان شاڵی، شاره‌زا له بواری سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، هه‌موو جوڵه دیپلۆماسییه‌كان گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، قه‌ته‌ر له بواری دابینكردنی غازی سروشتی بۆ ناوچه‌كه وڵاتێكی گرنگه.
د.سامان شاڵی راشیگه‌یاند، قه‌ته‌ر پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، ده‌وحه ده‌توانێت پاڵپشتی هه‌رێمی كوردستانیش بكات، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێڕه‌وی ده‌كات، وایكردووه په‌یوه‌ندیی وڵاتان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر پته‌وتر بێت، هه‌ر شاندێك سه‌ردانی به‌غدا بكات، دواتر سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كات، به‌مزووانه‌ش كونسوڵخانه‌ی قه‌ته‌ر له هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه.
شاڵی روونیكرده‌وه، ده‌وحه هه‌وڵده‌دات له رێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه غازی سرووشتی ره‌وانه‌ی توركیا بكات و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و ئه‌وروپا، بۆ ئه‌مه پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ناوچه‌كه‌دا به‌هێزتر ده‌بێت. ده‌شڵێت: "هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت سوود له په‌یوه‌ندییه باشه‌كانی قه‌ته‌ر ببینێت".