ترس له له‌ده‌ستدانی ئه‌ستێره‌یه‌كی هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا هه‌یه
هه‌ڵبژارده‌ی فرانسا دوێنێ دووشه‌ممه مه‌شقه‌كانی به‌بێ پۆگبا ئه‌نجامدا،
ئه‌م ناوه‌راستكاره‌ی یۆڤێنتۆس له‌یاری رابردوویان به‌رامبه‌ر رۆمانیا له دواساته‌كان گۆڕانكاری پێكرا و مانگالا شوێنی پڕ كرده‌وه.
پێشبینی ده‌كرا ئه‌مه گۆرانكاریه‌كی ئاسایی بێت و به‌شێك بێت له‌پلانی راهێنه‌ر، به‌ڵام به‌شدار نه‌بوونی له‌مه‌شقه‌كاندا، گوومان ده‌خاته سه‌ر یاری كردنی ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه له‌یاری داهاتووی یۆرۆ.
له‌یه‌كه‌م یارییدا كه‌ڵه‌شێره‌كانی فره‌نسا به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی رۆمانیا سه‌ركه‌وتن.
هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا سبه‌ی چوارشه‌ممه له كات 22:00 دووه‌مین یاریی خۆی به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌لبانیا ده‌كات.