وه‌زیری به‌رگری عێراق بۆردوومانه‌كه‌ی كرد
K24 – هه‌ولێر
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی وه‌زیری به‌رگری عیراق ڤیدیۆیه‌كیان له‌باره‌ی ئاماده‌كاری وه‌زیری به‌رگری عێراق"خالید عوبه‌یدی" بڵاوكردووه‌ته‌وه له‌وكاته‌ی له بنكه‌ی ئاسمانی "به‌له‌د" ی باشوری تكريت به فڕۆكه‌یه‌كی (F16) له بنكه‌كه‌وه ده‌رده‌چێت بۆ ئه‌وه‌ی بنكه‌یه‌كی دیاریكراوی داعش له قه‌زای فه‌لوجه بپێكێت.
وه‌زیری به‌رگری عێراق له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت بۆردومانه‌كه دیارییه بۆ گه‌لی عێراق و په‌یامێكه بۆ داعش تا توانایی هێزی ئاسمانی عێراق ببینن كه له‌ساڵانی ڕابردوودشدا چ ڕۆڵ و كاریگه‌رییه‌كی هه‌بووه له‌سه‌ر وێرانكردنی بنكه و باره‌گاكانی داعش و چۆن بووه‌ته‌هۆی تێكدانی شیرازه‌یان له شه‌ڕه‌كان دا.
له 23/5/2016 وه هێزه عیراقییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی فه‌لوجه‌یان ده‌ست پێكردووه و سه‌ره‌ڕای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی فراوانی قه‌زاكه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌یانتوانیووه ناوه‌ندی قه‌زای فه‌لوجه كۆنترۆڵ بكه‌ن.
به‌رپرسانی عێراقیش ڕیگرییه‌كانی پێشڕه‌ویی هێزه عێراقییه‌كان بۆ سه‌نته‌ری قه‌زاكه ده‌به‌ستنه‌وه به هه‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی سڤیل له شاره‌كه‌دا.