چاڤی: هانده‌ره‌كانمان دڵته‌نگ و توڕه‌ن
راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له یۆرۆپالیگ رایگه‌یاند كه ده‌یه‌وێت بارسێلۆنا بگه‌ڕێنێته‌وه ئه‌و شوێنه‌ی كه لێی هاتووه، ده‌شڵێت: 100 رۆژ به‌سه‌ر راهێنه‌رایه‌تی من له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا تێپه‌ڕیوه، وه‌كو ئه‌وه وایه 100 ساڵ راهێنه‌رایه‌تیم كرد بێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، (16 شووباتی ـ فێبرایه‌ری 2022)، له پرێس كۆنفرانسێك دا، له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له یۆرۆپالیگ به‌رامبه‌ر ناپۆلی، چاڤی هێرناندێز راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا رایگه‌یاند كه هێشتا چاویان له‌سه‌ر چامپیۆنزلیگه و دڵته‌نگ و توڕه‌ن كه له‌و پاڵه‌وانێتییه دووركه‌وتوونه‌ته‌وه.
چاڤی ده‌شڵێت: ده‌زانم سه‌خته له دووری چامپیۆنزلیگ و له ناخی هانده‌رانیش تێده‌گه‌م، به‌ڵام بردنه‌وه‌ی نازناوی یۆرۆپالیگ ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌یه بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوێكی ئه‌ورووپا.
چاڤی هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئه‌وان هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی یۆرۆپالیگ ببه‌نه‌وه، چونكه تاكه رێگایه بۆ ئه‌وه‌ی بارسێلۆنا بگه‌ڕێنێته‌وه ئه‌و شوێنه‌ی كه لێی هاتوو كه ئه‌ویش چامپیۆنزلیگ.
چاڤی گوتیشی: ئامانجی له پێشینه‌ی ئێمه به‌شداریكردنه له چامپیۆنزلیگی وه‌رزی داهاتوو، جا له رێگه‌ی لالیگا بێت یان له ده‌رگه‌ی یۆرۆپالیگه‌وه بێت، یارییه‌كه‌شمان به‌رامبه‌ر ناپۆلی زۆر قورس ده‌بێت، چونكه ناپۆلی له خولی ئیتاڵیا ركابه‌ری ئه‌یسی میلان و ئینته‌ر میلان ده‌كات و ده‌بێت به وریایی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا متمانه‌مان به خۆمان هه‌یه و به وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه رووبه‌ڕووی ناپۆلی ده‌بینه‌وه كه پێشتر له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ئه‌و یانه‌یه یاریمان كردووه.
چاڤی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ته‌نیا بیر له 11 یاریزانی پێكهاته‌كه‌ی ناكاته‌وه، به‌ڵكو ده‌بێت سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی بوونی خۆیان بسه‌لمێنن، دڵخۆشم به ئاداما تراورێ ده‌توانێت جیاوازی دروست بكات و هاوكارییه‌كی باشمان بكات.
چاڤی ده‌شڵێت: له بارسێلۆنا 100 رۆژم وه‌كو راهێنه‌ر تێپه‌ڕكرد، رووبه‌ڕووی كێشه‌ی زۆری پێكان و كۆرۆنا بوومه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و 100 رۆژه‌ی لێره تێپه‌ڕم كرد وه‌كو ئه‌وه وایه 100 ساڵ راهێنه‌ر بووبم.
له قۆناخی پاڵاوتنی یۆرۆپالیگ بۆ گه‌یشتن بۆ قۆناخی 16، سبه‌ی پێنجشه‌ممه له كاتژمێر 21:45 خوله‌ك، بارسێلۆنا له كامپ نوو میوانداریی ناپۆلی ده‌كات.