پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر: لاندكرۆزه حكومییه‌كه له كۆنترۆڵی شۆفێر ده‌رچووه و هیچ سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار نه‌كراوه
K24 – هه‌ولێر:
پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و لاندكرۆزه حكومییه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی بڵاوبوویه‌وه و خۆی به به‌گ به ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیاندا ده‌كێشا، له "كۆنترۆڵی شوفێر" ده‌رچووبوو و "هیچ سكاڵای له دژ تۆمار نه‌كراوه" و "هه‌موو لایه‌نه‌كان له نێوان خۆیان رێككه‌وتوون".
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا، هاتووه: "شوفێری ئۆتۆمبێلە لاندکرۆزە حکومیەکە بەتەواوی ئوتومبێلەکەی لەژێر کۆنترۆڵ دەرچووبوو، ئەمەش بووه هۆی ئەوەی کە بەشێوەیەکی نائاسایی رەفتار بکات".
به گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییانه‌ی بڵاوكرابوونه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، لاندكرۆزێكی ژماره شینی حكومی به به‌گ و زۆر به توندی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییه‌ك بكه‌وێت و زیانی به‌ركه‌وێت.
هه‌روه‌ها وه‌ك له گرته‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، خه‌ڵك له شوێنی رووداوه‌كه كۆده‌بنه‌وه و لاندكرۆزه ژماره شینه‌كه به خێرایی له ناوچه‌كه دوورده‌كه‌وێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند لایه‌كه‌وه زیان به ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییه‌ك ده‌كه‌وێت.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی هاتووچۆی هه‌ولێر
لە چەند کاتژمێری رابردوو، شەوی پێنج شەممە 17ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2022، گرتەیه‌كی ڤیدیۆیی له‌باره‌ی رووداوێکی هاتووچۆ بڵاوبوه‌وه کە لەپێش گوندی (ئیتاڵی دوو) لەسەر شەقامی 120مەتری لە هەولێر روویداوه.
رووداوەکە لە نێوان لاندکرۆزێکی رەنگ رەش ژمارە (شارەوانی)حکومی بوو، لەگەڵ 5 ئوتومبێلی دیکە بوو.
لە گرتەکە دیاربوو کە شوفێری ئۆتۆمبێلە لاندکرۆزە حکومیەکە بەتەواوی ئوتومبێلەکەی لەژێر کۆنترۆڵ دەرچووبوو، ئەمەش بووه هۆی ئەوەی کە بەشێوەیەکی نائاسایی رەفتار بکات.
دوای بڵاوبوونەوەی گرتەکە، لەسەر فەرمانی راستەوخۆی بەڕێز رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وەزیری ناوەخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست بەلێکۆڵینەوە کرا.
ئەنجامە بەراییەکان دەریانخست رووداوەکە لە دەروازەی گوندی (ئیتاڵی دوو) روویداوە کاتێک کە لاندکرۆزە حکومیەکە ویستویەتی بچێتە ناو ئه‌و گونده، ژمارەیەک ئۆتومبێل لە پێش و پشتی هەبوون و لە ئەنجامدا شوفێرەکە کۆنترۆڵی بەسەر ئۆتۆمبێلەکەی نەماوە، لەگەڵ ئوتومبێلەکان تووشی پێکدادان بووە.
لە رووداوه‌كه جگە لە زیانی ماددی کە بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوتووە، سوپاس بۆ خودا هیچ زیانێکی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
هەموو لایەنەکانی ناو رووداوەکە لەنێوان خۆیان پێکهاتوون، سکاڵایان دژی یەکتری تۆمارنەکردووە، ئەوەی پەیوەندی بە مافی حکومەتەوە هەیە، بە فەرمانی جەنابی وەزیری ناوخۆ دەست بەسەر ئۆتومبێلە حکوومیەکە داگیراوە و رەوانەی گەراجی دەست بەسەر داگرتنی هاتووچۆی هەولێر کراوە و لێکۆڵینەوەش بۆ زانینی راستییەکان لەگەڵ شوفێرەکە دەستیپێکردووە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هەولێر
2022/2/18