ته‌ندروستی عێراق: پێویسته ژه‌می سێیه‌می ڤاكسین وه‌ربگرن
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاشكرای ده‌كات، شه‌پۆلی چواره‌می كۆرۆنا هێزه‌كه‌ی كه‌مبووته‌وه، له پێناو خۆپاراستن له گۆڕاوه‌كانی دیكه، پێویست ده‌كات ژه‌می سێییه‌می ڤاكسین وه‌ربگیرێت.
سه‌یف به‌در، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، شه‌پۆلی چواره‌می كۆرۆنا كۆنتڕۆڵ كراوه و به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت هاووڵاتی رێكاره‌كانی خۆپارێزی به‌هێند وه‌رنه‌گرێت.
ئه‌و گوته‌بێژه راشیگه‌یاند، مه‌ترسی ده‌ركه‌وتنی گۆڕاوی دیكه‌ی ڤایرۆس له جیهاندا هێشتا به‌رده‌وامه، پێشتریش له‌مباره‌یه‌وه هۆشداری دراوه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی روونیكرده‌وه، وا پێویست ده‌كات ئه‌وانه‌ی به‌ته‌مه‌نن و یاخوود نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه، ژه‌می سێییه‌می ڤاكسین وه‌ربگرن.
رێژه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا و گۆڕاوه‌كانی دیكه له عێراق دابه‌زیوون، كۆی گشتی مردن تا ئێستا گه‌یشتووه‌ته 1554 كه‌س، داوا له هاووڵاتیانیش ده‌كرێت هێشتا پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی ببن.