ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا
K24- هەولێر:
له قه‌زای زوبێری سه‌ر به پارێزگای به‌سره، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و چوار كه‌س به‌هۆیه‌وه كوژران.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای به‌سره رایگه‌یاند، به‌هۆی پاشماوه‌كانی جه‌نگ له قه‌زای زوبێر، بۆمبێك به چوار كه‌سدا ته‌قییه‌وه، هه‌ر چواریگان گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منییه راشیگه‌یاند، له نێو كوژراوه‌كاندا، یه‌كێكیان منداڵه، بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری دیكه ئاماژه پێ بكات.
قه‌زای زوبێر سه‌ر به پارێزگای به‌سره‌یه، زۆرترین شه‌ڕ و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی سوپای عێراق و ئێرانی له ماوه‌ی جه‌نگی 8 ساڵه تێدا روویداوه، چه‌ندین پاشماوه‌ی چه‌ك و بۆمبی ئه‌و كاتی تێدا به‌جێماوه.