زاملی وه‌زیری دارایی عێراق له گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بێبه‌ش ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه (19ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022) به سه‌رۆكایه‌تی حاكم زاملی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق و جێگر و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی بانكی ناوه‌ندی ئه‌نجام دا.
كۆبوونه‌وه‌ی زاملی و مسته‌فا غالیب، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی له‌سه‌ر به‌های دۆلاره به‌رامبه‌ر به دراوی عێراقی بووه، كه له‌سه‌ر بانگهێشتنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بووه، به‌ڵام عه‌لی عه‌لاوی ره‌تی كردووته‌وه ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بێت و رایگه‌یاندووه، به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دینار كاری وه‌زاره‌تی داراییه و هیچ لایه‌نێك مافی ده‌ستوه‌ردانی نییه.
زاملی له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، وه‌زیری دارایی به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و له گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بێبه‌ش ده‌كرێت، تا ئه‌و كاته‌ی له په‌رله‌مان ئاماده ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سیاسه‌تی دارایی له عێراق تووشی كێشه و زیان بووه و مه‌ترسی رووبه‌ڕووی وڵات بووه‌ته‌وه، وه‌زیری دارایی له ساسه‌تی دارایی شكستی هێناوه، له‌سه‌رده‌می ئه‌و دا قه‌رزی عێراق بۆ 27 ترلیۆن دۆلار به‌رزبووه‌ته‌وه.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران روونیكرده‌وه، زانیومانه عه‌لی عه‌لاوی به‌نیازه له پۆسته‌كه‌ی ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه رێگر نییه له‌وه‌ی ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان نه‌بێت، دوای ئه‌وه‌ی بانگهێشت كراوه، ئێمه‌ش ئه‌ركی چاودێریی خۆمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین و له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیانه‌ی په‌یوه‌ندی به لایه‌نی دارایی هه‌یه، لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
روونیشكرده‌وه، له‌سه‌ر داوای 50 په‌رله‌مانتار، هه‌فته‌ی داهاتوو گفتوگۆ له‌سه‌ر سیاسه‌تی دارایی و سپیكردنه‌وه‌ی پاره و به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی ده‌كه‌ین.
زاملی باسی له‌وه كرد، تا ئێستا وه‌زیری دارایی حیساباتی دارایی نه‌ناردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێكاره‌كانی وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزی له كۆمپانیاكانی گه‌یاندن و سپیكردنه‌وه‌ی پاره و به قاجاغبردنی پاره‌ی جێبه‌جێنه‌كردووه، هه‌ندێك دۆسیه له‌سه‌ر وه‌زیری دارایی و وه‌زاره‌ته‌كه‌ی هه‌یه.
باسی له‌وه‌ش كردووه، بانكی ناوه‌ندی عێراق ده‌سته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانه و ئێمه به‌رپرسیارین له‌سه‌ر چاودێریكردنی ساسه‌تی دارایی.