گرینگ‌ترین رووداوی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆی خولی نایابی كوردستان
له گه‌ڕی بیسته‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان، چه‌مچه‌ماڵ بۆ یه‌كه‌مجار له‌م وه‌رزه له نێو یاریگه‌ی خۆی تووشی شكست بوو، یانه‌ی هه‌ندرێنیش دوازده‌یه‌مین بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد، له یارییه‌كی دراماتیكیدا دهۆك شكستی به سه‌یدسادقی میوانی هێنا.
هه‌ندرێن شوێنی خۆی له پێشه‌نگی خوله‌كه قایمتر كرد
یانه‌ی هەندرێن له هه‌ولێری پایته‌خت میوانداريی یانه‌ی نەورۆزی کرد و یارییەکەشی بە 2 گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە.
دوای شەش خولەک لە دەستپێکی یارییەکە، هێمن نازم گۆڵی یەکەمی هەندرێنی کرد، هەر لە نیوەی یەکەم هەندرێن گۆڵی دووەمیشی کرد و ئەمجارە سۆران عەزیز واژۆی لەسەر گۆڵەکە کرد، بەڵام لە خولەکی 25 بابان عەلی جیاوازی ئەنجامەکەی کەم کردەوە و گۆڵی یەکەمی نەورۆزی کرد.
هه‌ندرێن دوازدەمین سەرکەوتنی بەدەستهێنا و باڵانسی خاڵەکانی بۆ 40 خاڵ بەرز کردەوە و پارێزگاری لە پیشەنگایەتی خولەکە کرد، لە بەرامبەردا نەورۆز تامی هەشتەمین دۆڕانی کرد و لەگەڵ هەشت بردنەوە و سێ یەکسان بوون بە خاوەنی 27 خاڵ مایەوە.
سۆران دوای سزایه‌كه‌ی، به‌هێزه‌وه گه‌ڕایه‌وه
یانەی سۆرانیش دوای سزادرانی لەلایەن فێدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان و بەدۆڕاو هەژمارکرانی لە یارییەکەی بەرامبەر ئارارات بە سێ خاڵی بە نرخ لە چەمچەماڵ گەڕایەوە، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ یانەی سۆران بووە میوانی چەمچەماڵ و تا کۆتاییەکانی نیوەی یەکەم یارییەکە بەبێ گۆڵ بوو، بەڵام لە خولەکی 44 سۆران گۆڵی یەکەمی لەرێگه‌ی عەبدولمونعیم ئەحمەد تۆمار کرد.
لە نیوەی دووەمیش هیچ گۆڵێک نەکرا و سۆران یارییەکەی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بردەوە. سۆران بووه یه‌كه‌مین یانه كه له‌م وه‌رزه له نێو یاریگه‌ی چه‌مچه‌ماڵ بتوانێت سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات و پێنجەمین بردنەوەی بەدەستهێنا و باڵانسی خاڵەکانی بۆ 21 خاڵ بەرز کردەوە، لە بەرامبەردا چەمچەماڵ تامی چوارەمین دۆڕانی ئەم وەرزەی کرد و بە خاوەنی 29 خاڵ مایەوە.
له یارییه‌كی دراماتیكی دهۆك سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد
لە گەڕی بیستەمی خولی نایابی کوردستان دهۆک میوانداريی سه‌یدسادقی کرد و دوای 26 خولەک سابر عەبدولکەریم گۆڵی یەکەمی دهۆکی تۆمار کرد و تا کۆتاییەکانی یارییەکە هەر بەم گۆڵە مایەوە، بەڵام لە دواخولەکدا سەیدسادق گۆڵی بەرامبەربوونی کرد، بەڵام خۆشیەکانیان خولەکێکی نەخایاند و دهۆک گۆڵی دووەمی کرد و ئەمجارەش سابر عەبدولکەریم دووەمین گۆڵی خۆی و یانەکەی تۆمار کرد.
دهۆک حەوتەمین سەرکەوتنی بەدەستهێنا و باڵانسی خاڵەکانی بۆ 25 خاڵ بەرز کردەوە و سەیدسادقیش تامی حەوتەمین دۆڕانی کرد و بە خاوەنی 28 خاڵ مایەوە.
ده‌ربه‌ندیخان به‌ره‌و خانه‌كانی سه‌ره‌وه هه‌ڵكشا
یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان له نێو ئاپۆڕا و به‌رده‌م هانده‌رانی میوانداریی سیروانی نوێی شاری سلێمانی كرد و هه‌شته‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه تۆمار كرد.
له خوله‌كی 19 زانیار حه‌سه‌ن گۆڵی پێشكه‌وتنی ده‌ربه‌ندی له دژی سیروانی نوێ كرد، یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به‌م تاكه گۆڵه له به‌رژه‌وه‌ندی شینپۆشه‌كانی ده‌ربه‌ند كۆتایی هات.
یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان هه‌شته‌مین بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه تۆمار كرد و به كۆكردنه‌وه‌ی 29 خاڵ بۆ خانه‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی سه‌ركه‌وت، له به‌رامبه‌ردا سیروانی نوێ چواره‌مین یاریی له‌م وه‌رزه دۆڕاند و به 34 خاڵ له خانه‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه.
پێشمه‌رگه 50 رۆژ له بردنه‌وه بێبه‌شه
یانه‌ی شه‌قڵاوه له نێو یاریگه و به‌رده‌م هانده‌رانی میوانداریی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری دراوسێی كرد و یارییه‌كه‌ش به ئه‌نجامێكی سپی كۆتایی هات
له خوله‌كی 44ـی نیوه‌ی یه‌كه‌م شه‌قڵاوه به گۆڵێكی شاڵاو فاخر پێشكه‌وت، دواتر له كۆتاییه‌كانی نیوه‌ی دووه‌م، گۆڵكاری مێژوویی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر عه‌بدولڵا سه‌ربه‌ست ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه و گۆڵی به‌رامبه‌ری له دژی شه‌قڵاوه تۆمار كرد، یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات، به‌مه‌ش پێشمه‌رگه 50 رۆژه له خولی نایابی كوردستان تامی سه‌ركه‌وتنی نه‌كردووه و تووشی حه‌وته‌مین یه‌كسانبوون بوو، به كۆكردنه‌وه‌ی 24 خاڵ له پله‌ی نۆیه‌م دێت، له به‌رامبه‌ردا شه‌قڵاوه به 17 خاڵ له خانه‌ی پازده‌یه‌م مایه‌وه.
دێربی پایته‌خت به یه‌كسانبوون كۆتایی هات
له دێربی پایته‌خت و له نێو یاریگه‌ی دووه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری هه‌ولێر میوانداریی برایه‌تی دراوسێی كرد، نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
له نیوه‌ی دووه‌میش هیچ لایه‌ك نه‌یانتوانی به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوون بشكێنن و به‌بێ ئه‌وه‌ی تۆڕی یه‌كتر بهه‌ژێنن یارییه‌كه به ئه‌نجامێكی سپی كۆتایی هات.
برایه‌تی نۆیه‌مین یه‌كسانبوونی له‌م وه‌رزه تۆمار كرد و به 24 خاڵ بۆ خانه‌ی نۆیه‌م دابه‌زی، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی هه‌ولێریش به 19 خاڵ بۆ خانه‌ی دوازده‌یه‌م داكشا.