سلێمانی.. ژنێک بە ئۆتۆمبێل سێ هاووڵاتی دەشێلێت و یەکێکیان گیانی لەدەستدا
K24 - سلێمانی:
ژنێك به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی 3 كه‌س ده‌شێلێت و یه‌كێكیان گیان له‌ده‌ست ده‌دات و دووانی دیكه‌ش بریندار ده‌بن.
سامان نادر، بەڕێوبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی، بە کوردستان24ـی راگەیاند، لە نزیک قوتابخانەی سۆلاڤی کچان لە سلێمانی ژنێک بە ئۆتۆمبێل سێ ھاووڵاتی دەشێلێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی راشیگه‌یاند، ئۆتۆمبێلەکە خۆی لە ماتۆڕسکیلێک داوە کە دوو گەنجی لەسەر بووە و دواتر خۆی لە پیاوێکی بەساڵاچوو كێشاوه.
سامان نادر گوتیشی، پیاوە بەساڵاچووەکە گیانی لەدەستداوە و دوو گەنجەکەش بریندارن و رەوانەی نەخۆشخانەی شار کراون بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست.