پۆلیسی فه‌ڕه‌نسی: دوو كه‌س ده‌ستگیر كراوون
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاندووه دوو كه‌سیان ده‌ستگیركردووه،په‌یوه‌ندی به كشتنی پۆلیسه‌كه و هاوڕێ كچه‌كه‌یه‌وه هه‌یه.
پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی ئه‌و دوو كه‌سه ڕایگه‌یاندووه، له‌میانی لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوی كوشتنی پۆلیسه‌كه و هاوڕێ كچه‌كه‌ی،دوو كه‌س ده‌ستگیر كراوون كه په‌یوه‌ندییان به‌و هیرشه‌وه هه‌یه.
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌ك ڕایگه‌یاندبوو ئه‌و كه‌سه‌ی كه پۆلیسه‌كه و هاوڕێ كچه‌كه‌یی كوشتووه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه كوژراوه و له‌كاتی ئه‌نجامدانی تاوه‌نه‌كه‌دا به‌ده‌م گوتنه‌وه‌ی(الله اكبر) په‌لاماری پۆلیسه‌كه‌ی داوه و كوشتویه‌تی و خۆی وه‌ك لایه‌نگری داعش ناساندووه.
هه‌روه‌ها هه‌واڵی ئه‌وه‌ش بڵاوكرایه‌وه كه بكوژه‌كه چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ی ڕاسته‌وخۆ له ڕێگه‌ی فه‌یسبوكه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه.