کەیهان زراری: 29یەمین دیداری زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی لە هەولێر بەڕێوە دەچێت

کەیهان زراری، ڕاگری کۆلیجی پۆلەتەکنیکی
کەیهان زراری، ڕاگری کۆلیجی پۆلەتەکنیکی

K24- هەولێر

ڕاگری کۆلیجی پۆلیتەکنیکیی زانکۆی سەڵاحەدین ڕایگەیاند، بە بەشداریی 70 نوێنەری زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی، 29یەمین دیداری عەرەبی بۆ ئاڵوگۆری هەلی ڕاهێنان بەڕێوە دەچێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 28ـی نیسانی 2024، د. کەیهان زرار، ڕاگری کۆلیجی پۆلیتەکنیکیی زانکۆی سەلاحەدین، لەمیانی گەشتێکی هەواڵی کوردستان24 ڕایگەیاند، ئەمڕۆ زانکۆی پۆلیتکنیکی  میوانداری 29یەمین دیداری عەرەبی بۆ ئاڵوگۆڕی هەلی ڕاهێنان لە ئەستۆ دەگرێت.

بەگوتەی ئەو ڕاگرە، "لەم دیدارەدا نزیکەی 70 نوێنەری زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی بەشدارن تێیدا، لە زانکۆکانی کوردستانیش، زانکۆی پۆلەتەکنیکی و زانکۆی سەڵاحەدین و زانکۆی هەولێری پزیشکی تێیدا بەشدارن. ئەم دیدارە بۆ هاندانی زانکۆ و ئەو قوتابیانەی تێیدا بەشداربن لە دابین کردنی هەلی ڕاهێنان ئەو زانکۆیانەی بەشدارن لە یەکێتی زانکۆکانی عەرەبی، هەروەها ئەم دیداری عەرەبییە کار دەکات لە ژێر چەتری یەکێتی زانکۆکانی عەرەبی و لەگەڵ ئەنجوومەنی عەرەبی، ئەمیش بۆ داهێنانی قوتابیان."

ئەو ڕاگرە دەڵێت: "ئەم دیدارە کاریگەرییەکی زۆرباشی دەبێت بۆ قوتابیانی زانکۆی پۆلە تەکنیکی هەولێر، بۆ ئەوەی بەشداری بکەن لە هەلی ڕاهێنان لە وڵاتانی عەرەبی."

کەیهان زراری گوتیشی: "زانکۆی پۆلیتەکنیکی لە ساڵی 2015وە ئەندامە لە زانکۆکانی عەرەبی، هەروەها کۆمەڵێک لە قوتابیانمان چونەتە وڵاتانی عەرەبی، بە پێچەوانەشەوە قوتابیانی وڵاتانی عەرەبی هاتوونەتە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ڕاهێنانیان کردووە. کە ئەو ڕاهێنانە دەبێتە هۆی برەودانی توانای زانستی و ئەکادیمیی قوتابیان، هەروەها دۆزینەوەی بەهرە شاراوەکانی قوتابیان و وەگەڕخستنی توانای چوارساڵی زانکۆ کە وەریانگرتووە بۆ ئەوەی سوودی لێ وەربگرن لە بازاڕی کاردا."