رۆناڵد كۆیمان به فه‌رمی ئه‌ركی راهێنانی ئیڤه‌رتۆنی وه‌رگرت
یانه‌ی ئیڤه‌رتۆن له‌سه‌ر پێگه‌ی یانه‌كه‌ی، به فه‌رمی هه‌واڵی ده‌ستبه‌كاربوونی رۆناڵد كۆیمانی وه‌ك راهێنه‌ریی نوێی یانه‌كه‌ی له شوێنی رۆبێرتۆ ماتینیز راگه‌یاند.
رۆناڵدۆ كۆیمانی ته‌مه‌ن 53 ساڵان، له هاوینی 2014 ئه‌ركی مه‌شق و راهێنانی یانه‌ی ساوسامپۆتنی وه‌رگرت و له هه‌ردوو وه‌رزیشدا پله‌ی شه‌شه‌می پرێمه‌ر لیگی ده‌ستخست، بۆ ئه‌م وه‌رزه‌یش یانه‌كه‌ی بۆ یۆرۆپا لیگ سه‌رخست. پێشتر راهێنه‌ری یانه‌كانی ئه‌یاكس، بێنفیكا، ئایندهۆڤن، ئه‌لكه‌مار و ڤالێنسیاشی كردووه. له نێوان ساڵانی 1998 ـ 2000 یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری بارسێلۆنا بووه و وه‌ك یاریزانیش پێشتر بۆ ماوه‌ی 6 ساڵ یاریی بۆ بارسێلۆنا كردووه.