"کۆبوونەوەکان لەسەر ئاستی سەرۆکەکان زۆر پێویستن"
K24 - هەولێر
بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رایده‌گه‌یه‌نێت، جارێ سزا بەسەر رووسیادا ناسەپێنێن، وەک رەتکردنەوەی داواکەی ئۆکرانیا بۆ سەپاندنی بەشێک لە سزاکان لە ئێستادا.
دمیترۆ کولیبا، وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا دوای گەیشتنی بۆ بڕۆکسل بە مەبەستی ئامادەبوونی لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كه‌ین سزای نوێ دژی رووسیا ده‌ربچێت.
گوتیشی: "ئێستا کۆمەڵێک بڕیار هەن کە یەکێتی ئەوروپا دەتوانێت دەریانبکات بۆ ئەوەی پەیامێکی روون بۆ رووسیا بنێرێت".
جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، هۆکاری باش هەن بۆ سەپاندنی بەشێک لە سزاکان تاوەکو دەریبخات یەکێتی ئەوروپا ته‌نیا قسە ناکات بەڵکو کرداریشی هەیە.
جۆسێپ بۆرێڵ، بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رایگه‌یاند، هەوڵ دەده‌ین یەکێتی ئەوروپا رازی بێت بۆ ئه‌وه‌ی سزاکان لە کاتی خۆیدا به‌سه‌ر رووسیادا بسەپێنین.
بۆرێڵ راشیگه‌یاند، لە ئێستادا یەکێتی ئەوروپا پشتیوانی لە گفتوگۆکان دەکات، ئەمەش دوای ئه‌وه‌ی رایگه‌یاندرا كه سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و سەرۆکی رووسیا ڤلادیمێر پوتن بە زارەکی رێکەوتوون لەسەر دۆسییه‌ی ئۆکرانیا کۆببنەوە.
بۆرێڵ ئاماژه‌ی به‌وه كرد، کۆبوونەوەکان لەسەر ئاستی سەرۆکەکان بە هەر شێوازێک بێت، زۆر پێویستن.
سایمن کۆڤێنی، وەزیری دەرەوەی ئێرلەندا رایگه‌یاند، ده‌بێت یەکێتی ئه‌وروپا فشار بخاتە سەر ئەنجامدانی گفتوگۆی زیاتر لەگەڵ مۆسکۆدا.
کۆڤێنی گوتی: "پێم وایە بۆ رێگەگرتن لە روودانی جەنگ دەبێت قسە بکەین و سازانێک بدۆزینەوە و بەرەو پێشەوە بڕۆین تاوەکو داگیرکردنی ئۆكرانیا روونەدات، ئەمە دەبێت ئەرکی سەرەکیمان بێت."
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌رپرسێكی فه‌ره‌نسی رایگه‌یاند، دیداری بایدن و پوتن له شوێنێكی بێلایه‌ن و نادیار به‌ڕێوه ده‌چێت.
كلیمان بۆن، سكرتێری فه‌ره‌نسا بۆ كاروباری ئه‌وروپی رایگه‌یاند، پاریس هیوای وایه چاره‌سه‌رێكی دیپلۆماسی بۆ دۆسییه‌ی رووسیا – ئۆكرانیا بكرێت.
كلیمان بۆن، راشیگه‌یاند، گرژی و ئاڵۆزی بوونی هه‌یه، له ئێستادا مۆسكۆ له‌داواكانی سڵ ناكاته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌شڵێت: "ئه‌وروپا نه‌رمی زیاتر ده‌نوێنێت، چاوه‌ڕێش ده‌كرێت پرسی هێرشكردنی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا كارێكه هه‌ر رووده‌دات.