یانەی هەولێر: رێگریمان لە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان نەکردووە

هانده‌ران به‌ ئاڵای كوردستان له‌ یاریی هه‌ولێر و شوڕته‌، 20 شووباتی 2022
هانده‌ران به‌ ئاڵای كوردستان له‌ یاریی هه‌ولێر و شوڕته‌، 20 شووباتی 2022

لە یاریی بەرامبەر شوڕتە کە دوای نزیکەی 10 ساڵ زیاتر لە 15 هەزار هاندەری هەولێر لە یاریگەی فڕەنسۆ هەریری ئامادەبوون، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە لە یارییەکە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان قەدەخە کراوە.

بەرپرسێکی یانەی هەولێر لە لێدوانێکی بۆ کوردستان24 رایگەیاند 'بەهیچ شێوەیەک ئێمە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستانمان لە یارییەکەی شوڕتە قەدەخە نەکردبوو، بەداخەوە پڕوپاگەندەی ئەوە دەکرێت کە یانەی هەولێر بە بڕیاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق رێگریمان لە بردنەوە ژوورەوەی ئاڵای کوردستان کردبێت بۆ ناو یاریگە'.

بەرپرسەکەی یانەی هەولێر گوتیشی 'ئێمە تەنیا پێشوەختە رێگریمان لەوە کردبوو ئاڵای عێراق لەلایەن هاندەرانی یانەی شوڕتەوە نەبردرێتە ناو یاریگە، بۆ ئەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی یاریی رابردوومان دووبارە نەبێتەوە و هیچ پێکدادانێکیش لە نێوان هاندەرانی شوڕتە و هاندەرانی یانەکەمان روونەدات'.

لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکە بەشێک لە هاندەرانی یانەی هەولێر ئاڵای کوردستانیان لەناو یاریگە بەرزکردبووەوە، وەکو پڕۆتۆکۆڵی یاریگەی فڕەنسۆ هەریریش ئاڵای کوردستان و عێراق لە پاڵ ئاڵای یانەی هەولێر بەرزکرابوونەوە.

ئاڵای كوردستان، عێراق و یانه‌ی هه‌ولێر له‌ یاریی هه‌ولێر و شوڕته‌. 20 شووباتی 2022
ئاڵای كوردستان، عێراق و یانه‌ی هه‌ولێر له‌ یاریی هه‌ولێر و شوڕته‌. 20 شووباتی 2022
هانده‌رانی یانه‌ی هه‌ولێر له‌ یاریی یانه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر شوڕته‌ 20 شووباتی 2022
هانده‌رانی یانه‌ی هه‌ولێر له‌ یاریی یانه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر شوڕته‌ 20 شووباتی 2022
هانده‌رێك به‌ ئاڵای كوردستان له‌ یاریی نێوان هه‌ولێر و شوڕته‌ له‌ خولی نایابی عێراق، 20 شووباتی 2022
هانده‌رێك به‌ ئاڵای كوردستان له‌ یاریی نێوان هه‌ولێر و شوڕته‌ له‌ خولی نایابی عێراق، 20 شووباتی 2022