سه‌وزه مه‌ترسییه‌كان بۆ سه‌ر دڵ كه‌م ناكاته‌وه

K24 - هەولێر
ماڵپه‌ری BBC بڵاویكرده‌وه، توێژه‌رانی زانكۆكانی ئۆكسفۆرد، بیرستۆڵ و هۆنگ كۆنگ له میانی توێژینه‌وه‌یه‌كدا له رێگای بانكی بایۆی به‌ریتانی ئه‌نجامیان داوه، راپرسییه‌كیان له‌گه‌ڵ نزیكه‌ی 400 هه‌زار كه‌س ئه‌نجامداوه و پرسیاری به‌رنامه‌ی خۆراكییان لێ كراوه.
له به‌شداربووانی راپرسییه‌كه پرسیاری ئه‌وه كراوه كه رۆژانه چه‌ند سه‌وزه‌ی كاڵ و لێندراو ده‌خۆن.
به‌شداربووان ئاماژه‌یان به‌وه داوه رۆژانه به تێكڕایی دوو كه‌وچكی سه‌وزه به كاڵی و دوو كه‌وچكی دیكه‌یش به لێندراوی ده‌خۆن.
چاودێری به‌شداربووانی ئه‌و راپرسییه كراوه كه ئاخۆ تووشی كێشه ته‌ندروستییه‌كانی دڵ بوون، كه ده‌بێته هۆی گیانله‌ده‌ستدان.
ده‌ركه‌وتووه ئه‌وانه‌ی زۆرترین رێژه‌ی سه‌وزه‌یان خواردووه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به كه‌مترین رێژه سه‌وزه‌یان خواردووه، مه‌ترسیی تووشبوونیان به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ له‌سه‌دا 15 كه‌متر بووه، توێژه‌ران ئاماژه‌یان به‌وه كردووه ئه‌مه له‌و كه‌سانه‌دا بیندراوه كه سه‌وزه‌یان به كاڵی خواردووه.
تیشكیش خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م جیاوازییه به پشتبه‌ستن به شێوازی ژیانی به‌شداربووان، هه‌ر له به‌رنامه‌ی خۆراكییه‌وه، تا ده‌گاته كاره‌كه‌ی و ئاستی داهاتی، ئه‌وه‌ش له‌به‌رچاو گیراوه كه ئایا مەی و جگه‌رە به‌كار ده‌هێنێت یاخوود نا.
توێژه‌ران ئاماژه‌یان به‌وه كرد، كاریگه‌ریی خواردنی سه‌وزه له‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ده‌رنه‌كه‌وتووه.