"پێویستە سەگی بێلانە لە ناو شار دوربخرێنەوە"
K24 - هەولێر:
پارێزگارى هەولێر ئاشكرای دهكات، پێویستە سەگی بێلانە لە شوێنێکى فراوان پەناگەیان بۆ دروستبکرێت و لە ناو شار دوربخرێنەوە.
پارێزگای ههولێر راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه، تێیدا هاتووه، بەمەبەستى چۆنیەتى چارەسەرکردن و دروستکردنى پەناگەیەک بۆ داڵدەدانی سەگى بێلانە، بەسەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و لایهنی پهیوهندار و بەڕێوەبەرانى ڤێتەرنەرى هەولێر، لەدیوانى پارێزگا، كۆبوونهوهیهك بهرێوهچوو.
پارێزگای ههولێر رایگهیاند، له كۆبوونهوهكهدا گفتوگۆ لەبارەى چۆنیهتی چارەسەرکردنى دیاردەى بڵاوبوونەوەى سەگى بێلانە لە شەقام و ناو بازاڕ و شوێنە گشتییەکان و دابینکردنى شوێنێکى تایبەت کرا، لەلایەن ئامادەبووانەوە چەندین پێشنیاز خرانەڕوو.
ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر جەختى لەوەکردەوە، ئەگەرچى لەئێستادا لە شاری هەولێر شەڵتەرێک هەیە بۆ ئهو سهگانه بەڵام ئەو شەڵتەرە بچووکە و بەرگەی ئەو هەمووه ناگرێت، پێویستە هەموو سەگە بێلانەکان لە شوێنێکى فراواندا پەناگەیەکى تایبەتیان بۆ دروستبکرێت و لە دەرەوەى شارە کۆبکرێنەوە.