"ئۆکرانیا دەبێتە گۆڕستانی سەربازە رووسەکان"

K24- ههولێر:
پێترۆ پرۆشینکۆ، سەرۆکی پێشووی ئۆکرانیا ئاشكرای دهكات، ئەو هەواڵانەی باس لە گواستنەوە و هەڵهاتنی خەڵک دەکەن و یاخوود گوایە ئۆکرانیا بۆردومانی سەرسنوورەکانی رووسیا دەکات، هەمووی پاساون رووسیا دەیەوێت بەکاریان بهێنێت.
سەرۆکی پێشووی ئۆکرانیا رایگهیاند، ئێمە هیچ قەیرانێکمان نییە بەڵکو رووسیا شەرمان پێدەفرۆشێت.
پرۆشینکۆ، راشیگهیاند، پوتن کارمەندی کەی جی بیە و ئەوەی لە درێر زهمانهوه لە مێشکیدا بوو، ئێستا دەیەوێت جێبهجێی بكات، کەس نازانێت دوای ئۆكرانیا لە کوێ دەوستێ، كه پێم وایه پەلاماری پۆڵەندا، وڵاتانی باڵتیک، کۆماری چیک، رۆمانیا و بولگاریاش دهدات.

سهرۆكی پێشووی ئۆكرانیا جهختی لهوه كردهوه، پێویستە پێکەوە وەڵامێکی توندی پوتن بدهینهوه، ئێستا ئۆکرانیەکان لەجیاتی کڕینی پێداویستیەکانی رۆژانە، چەک دەکرن بۆیە هەر شار و شارۆچکە و گوند و هەر ماڵێکی ئۆکرانیا دەبێتە گۆڕستانی سەربازە رووسەکان.
دهشڵێت: "ئێمە دەمانەوێت بچنە ناو یەکێتی ئەوروپا و ناتۆ، ئەمە تاکە رێگەیە بۆ گهرەنتی ئەمنی وڵاتەکەمان، ئەگەر کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆکی ئەمهریکا، رووسیا، فەرەنسا و ئۆکرانیا کرا، داوا دەکەین بریار لەسەر ناردنی هێزی ئاشتی پارێزی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ئۆکرانیا بدرێت."