ماڕادۆنا دیسان له‌سه‌ر مێسی هاته ده‌نگ
دوای ئه‌وه‌ی له مه‌راسیمێكدا له پاریس، مارادۆنا و پێلێ له مشتومڕێكی نهێنیدا كه به حیساب به بێده‌نگی قسه ده‌كه‌ن، كه‌چی زۆربه‌ی ئاماده‌بووان گوێیان له له قسه‌كانیان بوو، كاتێك مارادۆنا به پێلێ ده‌ڵێت: مێسی كه‌سێكی باشه، به‌ێك كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزی نییه و به كه‌لك كاپتنی نایه‌ت. ئه‌م قسه‌یه‌ش ته‌واوی میدیاكانی جیهانی ته‌نی، ماڕادۆناش له نوێترین لێدوانی‌دا ده‌ڵێت: قسه‌كانم به هه‌ڵه لێكدراوه‌ته‌وه و مێسیش یاریزانێكی دیارده‌ی تۆپی پێیه.
دیێگۆ ماڕادۆنای ته‌مه‌ن 56 ساڵ، له نوێترین لێدوانی‌دا كه له ماڵپه‌ری Tribal football بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و سووكایه‌تی به مێسی نه‌كردووه، به پێلێی وتووه كه ناكرێت مێسی به هۆی 4 گۆڵ بیكه‌ینه كاپتن، چونكه ئه‌وه‌ی 4 گۆڵ تۆمار بكات واتای ئه‌وه نییه كه ده‌بێت ببێته كاپتن.
مارادۆنا له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا بۆ مێسی ئه‌وه‌شی گوتووه: من به پێڵیم وتووه پێویسته مێسی له بریاردان و بوون به كاپتن سه‌ربه‌خۆ بكرێت و لێی گه‌ڕێین ئه‌ركی قورس نه‌كه‌ین و با له گۆڵكردن به‌رده‌وام بێت.
مارادۆنا ده‌شڵێت: مێسیم یاریزانێكی ژیر و به‌رهره‌مه‌ند و دیارده‌یه‌كی تۆپی پێیه و لیۆم زۆر خۆشده‌وێت و په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزیشم له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی هه‌یه، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ باوكی نێوانمان زۆر خۆشه.