پیته‌ر چیك به یاریزانێكی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا سه‌رسامه
دوای یارییه‌كه‌ی نێوان هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و چیك له یۆرۆی 2016 كه یارییه‌كه به گۆڵێكی بێ‌وڵام به‌سوودی ماتادۆره‌كان كۆتایی هات، پیته‌ر چیكی گۆڵپارێزی یانه‌ی ئارسێناڵ سه‌رسامی خۆی به ئاستی ئینیێستا پیشاندا و رایگه‌یاند ئه‌و ناوه‌ڕاستكاره‌ی بارسێلۆنا یه‌كێكه له باشترین یاریزانه‌كانی مێژووی تۆپی پێ.
پیته‌ر چیك، گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی چیك، له لێدوانێكدا كه له ماڵپه‌ری ئاسی ئیسپانیادا بڵاو كراوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: ئینیێستا كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی ده‌گمه‌نی له نێو یاریگه‌دا هه‌یه، چوونه ژووره‌وه‌ی باشه و خاوه‌نی ئه‌سیست و جووله‌یه‌كی باشه له نێو یاریگه، ئه‌و هه‌میشه له نێو لاكێشه‌ی سه‌وز باشترین رۆڵ ده‌گێرێت.
پیته‌ر چیكی ته‌مه‌ن 34 ساڵان، له باره‌ی شكسته‌كه‌یان به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا، ده‌ڵێت: ئێمه به درێژایی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا 86 خوله‌ك یارییه‌كی باشمان كرد و به 3 خوله‌ك یارییه‌كه‌مان له‌ده‌ستدا.