ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی ده‌كات

کەرتی نەوت و گاز و شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ قه‌ته‌ر و میونشن له‌ ته‌وه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.. ئه‌رشیڤ
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.. ئه‌رشیڤ

K24 – هه‌ولێر:

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئەمڕۆ چوارشەممە (23ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:

- خستنەڕووی پوختەی ئەنجامی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی قەتەر و بەشداریکردنی لە کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا.

- خستنەڕووی دوایین بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی لە رۆژی 2022/2/15 تایبەت بە کەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان.

- خستنەڕووی رەشنووسی رۆژژمێری کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان - عێراق