بەرپرسێكی كورد لە كەركووك دەستگیركرا

"له‌لایه‌ن هێزێكی عێراقییه‌وه‌ ده‌ستگیر ده‌كرێت"
كه‌ركووك
كه‌ركووك

K24 – كەركووك:

‎نیوەڕۆی ئەمڕۆ رەسوڵ رەئوف، بەرپرسی مەڵبەندی كەركووكی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لەو شاره‌ لە كاتی تێپەڕبوونی بە بازگەیەكی هێزە عێراقییەكان لە گەڕەكی دەروازە لەلایەن ئەو هێزەوە دەستگیر دەكرێت.

‎رەسوڵ رەئوف، كە  ئێستا لە دادگای كەركووكە و راگیراوە بە كوردستان24ـی راگەیاند، هۆكاری دەستگیركردنەكەم بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەو وەكو بەرپرسێكی حزبی دەمانچەیەكی بۆ پاراستنی خۆی هەڵگرتووە بەبیانووی قەدەغەی هەڵگرتنی چەك دەستگیریانكردووە.

‎ئەوەشی راگه‌یاند، هەرچەندە خۆی پێناساندوون وئەودەمانچەی پێی بووە باجی فەرمیشی هەبووە، بەڵام ئەو هێزە بەشێوەیەكی ناشیرین مامەڵەیان لەگەڵ كردووه‌ و ماوەی شەش كاتژمێرە دەستگیركراوە.

‎رەسوڵ رەئوف، راشیگەیاند سەرووی خۆی ئاگەداركردووه‌ته‌وه‌ و سەرقاڵی چارەسەركردنی كێشەكه‌ن.

لتلت
ره‌سوڵ ره‌ئوف، بەرپرسی مەڵبەندی كەركووكی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان