له‌م خۆراكانه خۆت به‌دوور بگره
K24- هه‌ولێر
له‌دواين لێكۆڵينه‌وه پسپۆڕانى بوارى ته‌ندروستى، چه‌ند خۆراكێكيان ده‌ستنيشانكردووه كه خه‌ڵكانێكى زۆر به‌رده‌وام له ژيانى رۆژانه‌ياندا ده‌يانخۆن، بێ ئاگا له‌وه‌ى بزانن زيانى بۆ ته‌ندروستى له‌شى مرۆڤ هه‌يه، بۆيه پزيشكانى هۆشدارى ده‌ده‌ن به‌هه‌موو شێوه‌يه‌ك دوور بكه‌ونه‌وه له‌م خۆراكانه كه ئه‌مانيش بريتين له‌مانه‌ى خواره‌وه:-
- خۆراكى دروستكراو: به‌تايبه‌تى ئه‌و خۆراكه دروستكراوانه‌ى كه به‌رێژه‌يه‌كى به‌رچاو مادده‌ى چه‌ورى و كيماييان تێدايه، چونكه گه‌ده ناتوانێ به‌باشى ئه‌م خۆراكانه شى بكاته‌وه ، به‌مه‌ش واده‌كات چه‌ورييه‌كان له‌سه‌رجه‌م له‌شى مرۆڤدا كۆبێته‌وه.
- شيرى سۆيا: راسته شيرى سۆيا سوودێكى زۆرى هه‌يه بۆ دابه‌زاندنى كێش، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى سروشتى نييه و دروستكراوه و تێكه‌ڵى كۆمه‌ڵێك مادده‌ى كيمياييه، به‌هه‌مان شێوه زيانى بۆ سه‌ر ته‌ندروستى له‌شى مرۆڤ هه‌يه.
- زۆر خواردنى زبده: چونكه رێژه‌يه‌كى زۆر چه‌ورى تێدايه و بۆ گه‌ده ئاوا ئاسان نييه به باشى شى بكاته‌وه.
- دووركه‌وتنه‌وه له‌و خۆراكانه‌ى مادده‌ى پارێزگاريان تێدايه، ياخود ره‌نگكراون به‌كۆمه‌ڵيك مادده‌ى كيمياوى.