زه‌ريف: شه‌ڕى عێراق و سووريا ته‌نيا به رێگه‌ى سه‌ربازى كۆتايى نايه‌ت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ريف رايگه‌ياند، ململانێكانى سووريا و عێراق ته‌نيا له رێگه‌ى سه‌ربازييه‌وه چاره‌سه‌ر ناكرێن.
محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ريف له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له نه‌رويژ ئه‌نجاميدا، رايگه‌ياند، له‌و بڕوايه‌دام پێويستمان به رێككه‌وتنێكه نه‌ك له باره‌ى چاره‌سه‌رى سه‌ربازييه‌وه، به‌ڵكو بۆ گه‌ڕان به دواى چاره‌سه‌رى ديكه‌دا.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌و شه‌ڕ و ململانێيانه‌ى له عێراقدا هه‌ن ته‌نيا له رێگه‌ى چاره‌سه‌رى سه‌ربازييه‌وه چاره ناكرێن و پێويسته بير له ستراتيژيه‌تێكى ديكه‌ى ناسه‌ربازيش بكرێته‌وه.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران به مه‌به‌ستى به‌شداريكردنى له كۆنگره‌يه‌كى تايبه‌ت به چاره‌سه‌رى ململانێكان سه‌ردانى نه‌رويژى كردبوو.