پوتن ئاماده‌یی بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی ئۆكرانیا ده‌ربڕی
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ هاوتا چینییه‌كه‌ی، شی جین بینگ رایگه‌یاند، رووسیا ئاماده‌یه دانووستان له ئاستی باڵادا له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا بكات.
ئاژانسی هه‌واڵی شینخوای چین بڵاویكرده‌وه، له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، هه‌ردوو سه‌رۆك باسیان له ره‌وشی ئۆكرانیا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و خاوكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان كردووه.
له لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی رووسیا، جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی بۆ دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ناتۆ له‌سه‌ر سنووره‌كانی كردووه.
پێشتریش راوێژكاری سه‌رۆكی ئۆكرانیا، رایگه‌یاندبوو، كیێڤ ئاماده‌یه دانووستان بكات و شه‌ڕ رابگیرێت.