"پوتن ناوه‌ستێت"
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی به "ئه‌ی بی سی نیوز"ـی راگه‌یاند، ڤلادیمێر پوتن هیچ پلانێكی نییه بۆ ئه‌وه‌ی له بڕیاره‌كه‌ی بۆ كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی خاكی ئۆكرانیا پاشگه‌زبێته‌وه، گوتیشی: "ئه‌و ناوه‌ستێت"، له‌كاتێكدا سه‌رۆكی رووسیا له‌ژێر فشاری نێوده‌وڵه‌تیدا به‌ڵێنی به هاوتا چینییه‌كه‌ی داوه، كه ده‌رگای گفتوگۆ بكاته‌وه و ده‌ست له كرده سه‌ربازییه‌كه‌ی له ئۆكرانیا هه‌ڵگرێت.
دوای زنجیره‌یه‌ك سزای نوێ له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌مه‌ریكا و كۆمه‌ڵێك وڵاتی دیكه‌وه بۆ سه‌ر رووسیا، له‌نێویاندا سڕكردنی ته‌واوی سه‌روه‌ته‌كانی ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا و سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، ئه‌مڕۆ 25ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پوتن به‌ڵێنی به شین جین بینگ، سه‌رۆكی چین دا، كه ده‌رگای گفتۆگۆ بكاته‌وه و كاری كرده سه‌ربازییه‌كه‌ی له‌ناو خاكی ئۆكرانیا بوه‌ستێنێت.
ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ی نێوان بینگ و پوتن له‌كاتێكدایه، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ وانگ یی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤارۆڤ هاوتا رووسییه‌كه‌ی ئه‌نجامدا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی رووسیا ده‌ستپێكردنی كرده‌ی سه‌ربازی له‌ناو ئۆكرانیا راگه‌یاند و هێرشی ئاسمانیی توندی كرده سه‌ر چه‌ندین شاری ئه‌و وڵاته.
په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین به‌شێكه له هاوسه‌نگی جێوسیاسی ورد له‌لایه‌ن چینه‌وه، به‌ڵام چین تا ئه‌م ساته سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، نه پاڵپشتی رووسیا ده‌كات و نه ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ش ده‌كات، چونكه له په‌یوه‌ندییه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوتا رووسییه‌كه‌ی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین جه‌ختی كرده‌وه، چین داكۆكی له سه‌روه‌ری و سه‌لامه‌تی و یه‌كێتی خاكی وڵاتان ده‌كات و له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری سه‌ربازی نییه و زمانی گفتوگۆی ده‌وێت، له‌هه‌مان كاتدا وانگ یی دووپاتیكرده‌وه، چین له ئه‌ندێشه‌ی رووسیا تێده‌گات.
ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه له‌كاتێكدایه، كه هێرشه‌كان به‌رده‌وامن، به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكیش جه‌خت ده‌كاته‌وه، ڤلادیمێر پوتن هیچ پلانێكی نییه بۆ ئه‌وه‌ی له بڕیاری كرده سه‌ربازییه‌كه‌ی له‌ناو خاكی ئۆكرانیا پاشگه‌زبێته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی ته‌واوی خاكی ئه‌و وڵاته كۆنترۆڵ ده‌كات، گوتیشی: "ئه‌و ناوه‌ستێت".
ئه‌و به‌رپرسه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا:"پێموایه پوتن هێزێكی ئاگرینی به‌هێزه بۆ هه‌ر به‌ربه‌ستێك كه بیه‌وێت بیوه‌ستێنێت"، گوتیشی: "پوتن وه‌ك شێتی لێهاتووه هه‌موو وڵاته‌كه‌ی ده‌وێت".
ئه‌و به‌رپرسه هۆشداریی به هه‌موو جیهان دا، كه سوپای ئۆكرانیا توانای وه‌ستاندنی سوپای رووسیای نییه، گوتیشی: "ئۆكرانییه‌كان هێزێكی ئاسمانی به‌هێزیان نییه".
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه جه‌ختیكرده‌وه: "رووسیا به‌خێرایی ده‌گاته كیێڤی پایته‌خت و ئه‌گه‌ر ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا بیدۆزێته‌وه و ده‌ستگیری بكات، ده‌یكوژێت".
هه‌روه‌ك له دواهه‌مین وتاری ته‌له‌فیزیۆنیدا زیلینسكی گوتی: "رووسیا من به دوژمنی ژماره1ی خۆی ده‌زانێت".
H.B