ستیڤ لووتس: هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان گرنگە

ستیڤ لووتس، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەمەریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
ستیڤ لووتس، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەمەریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

K24 – هەولێر:

جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەمەریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەڵێت: هەناردەكردنه‌وه‌ی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ هه‌موو لایه‌ك گرنگه‌ و لە ئاییندەیەکی نزیکدا ژمارەیەک بەرپرسی ئەمەریکا سەردانی بەغدا و هەولێر دەکەن و بابەتەکە تاوتوێ دەکەن.

ستیڤ لووتس، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئەمەریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و کردنەوەی هێڵی لوولەی گواستنەوەی نەوت بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق و کۆمپانیا ئەمەریکییەکان و بازاڕی وزەی جیهانیش گرنگە.

ستیڤ لووتس ئاشکراشی دەکات، لە ئاییندەیەکی نزیکدا ژمارەیەک بەرپرسی ئەمەریکا سەردانی بەغدا و هەولێر دەکەن و بابەتی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بابەتی سەرەکی گفتوگۆکان دەبێت.

سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئەمەریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەڵێت: ئێمە بەشێک نین لە دانووستانەکان و دەزانین ئەو بابەتە باس کرا کاتێک سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە واشنتن بوو، بە دڵنیاییەوەش کاتێک سوودانیش لە واشنتن بوو بابەتەکە باس کرا.

له‌ 25ی ئاداری 2023ـەوە هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا ڕاگیراوە، به‌غدا، هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره‌ خه‌ریكی دانووستانن بۆ دووباره‌ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم جگە لەوەی زیانی بە بودجە و ژێرخانی عێراق و هەرێمی کوردستان گەیاندووە، هاوکات بووەتە هۆی کەمبوونەوەی نزیکەی نیو ملیۆن بەرمیل لە بازاڕی وزەی جیهاندا