سەعاتەکەی دەستی پوتن ھەموو شتێکی ئاشکرا کرد
K24 - هه‌ولێر:
پێگه‌یه‌كی هه‌واڵگری فێڵێكی گه‌وره‌ی ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیای له‌سه‌ر سه‌ركرده رۆژئاواییه‌كان ئاشكراكرد، كاتێك سه‌ربه‌خۆیی "لۆگانسك" و "دۆنیتسك"ی راگه‌یاند.
رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، به گوێره‌ی ماڵپه‌ڕێكی هه‌واڵگری ده‌ركه‌وتووه، پوتن واژووی له‌سه‌ر دانپێدانانی سه‌ربه‌خۆیی "لۆگانسك" و "دۆنیتسك" كردووه، به‌ر له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی رووسیا كۆببێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه‌ناڵه هه‌واڵییه‌كانی رووسیا كاتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی رووسیای له كاتژمێر 4:52 ی ئێواره به كاتی مۆسكۆ گواستووه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، تێبینی كاتژمێری ده‌ستی هه‌ر یه‌ك له سێرگی شویگۆ، وه‌زیری به‌رگری و سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا كراوه، كه كاتژمێر 11:45ی پێشنیوه‌ڕۆ بووه، له دانیشتنه‌كه‌شدا كاتژمێری ده‌ستی شاره‌داری مۆسكۆ كاتژمێر 12:10ی نیوه‌ڕۆ بووه.
كاتێك پوتن له شاشه‌ی كه‌ناڵه‌كانی رووسیا ده‌ركه‌وتووه و واژووی له‌سه‌ر دانپێدانانه‌كه‌ی "لۆگانسك" و "دۆنیتسك" كردووه، كاتژمێره‌كه‌ی ده‌ستی 10:15ی به‌یانی بووه، كه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری جوداخوازه‌كان به‌رواورد كراوه، هه‌مان كات بووه.
به گوێره‌ی كاتژمێره‌كه‌ی ده‌ستی پوتن، واژووكردنی دانپێدانانی "لۆگانسك" و "دۆنیتسك" به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی رووسیا بووه، پوتن هه‌ستی به‌وه كردووه و كاتژمێره‌كه‌ی ده‌ستی له‌سه‌ر مێزه‌كه داناوه، به‌ڵام تیمه‌كه‌ی ئه‌وه‌یان نه‌كرد، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئاشكرابوونی نهێنییه‌كه.