به ڤیدیۆ.. كارتۆنی سیمپسۆن پێشبینی هێرشی رووسیای بۆ سه‌ر ئۆكرانیا كردووه
K24 – هەولێر:
درامای كارتۆنی "خێزانی سیمپسۆن"ـی ئه‌مه‌ریكی له ساڵی 1989 یه‌كه‌مین به‌شی بڵاوكرایه‌وه، له‌و دراما كارتۆنییه‌دا كه دیمه‌نێكی ساڵی 1998 بڵاوبووه‌ته‌وه، ئاماژه بۆ دووباره زیندووبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤییه‌ت ده‌كات.
له‌و به‌شه‌ی ئه‌و دراما كارتۆنییه كه له مانگی ئاداری 1998 پێگه‌ی VOX بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه‌سایه‌تی سیمپسۆن وه‌ك سه‌ركرده‌ی ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكی ده‌رده‌كه‌وێت و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ كه‌شتیگه‌لی رووسیایی ده‌كات.
له به‌شێكی دیكه‌یدا سیمپسۆن وه‌ك باڵیۆزی رووسیا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، به فێڵ لاوازبوونی یه‌كێتی سۆڤییه‌ت بۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان نمایش ده‌كات، له‌پڕ رووسیا به‌هێزه‌وه نیشان ده‌دات و تێیدا لینین تابووتێكی شووشه‌یی تێكده‌شكێنێت، وه‌ك كه‌سایه‌تی زۆمبیی ده‌رده‌كه‌وێت و رایده‌گه‌یه‌نێت: "ده‌بێت سه‌رمایه‌داری له‌ناو به‌رین".
دوای هێرشه‌كه‌ی ڤلادیمێر پووتن، سه‌رۆكی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، ئه‌و پارچه ڤیدیۆیه به فراوانی له‌ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه، خه‌ڵك وه‌ك رووداوێكی سه‌یر له‌و دراما كارتۆنییه ده‌ڕوانێت.