عێراق هێڵی گه‌رم بۆ هاووڵاتییانی له ئۆكرانیا راده‌گه‌یه‌نێت
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ژماره‌یه‌ك هێڵی گه‌رمی بۆ ئه‌و هاووڵاتییه عێراقیانه راگه‌یاند، كه له‌سه‌ر سنووره‌كانی ئۆكرانیان و داوایان لێ ده‌كات، له هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌ناكاو په‌یوه‌ندی به‌و ژمارانه‌وه بكه‌ن.
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا هاتووه: "به له‌به‌رچاوگرتنی ئاسایش و سه‌لامه‌تی هاووڵاتیانی عێراقی له دۆخی ئێستادا و له‌پێناو به‌رده‌وامبوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاووڵاتییانی عێراقی له ئۆكرانیا، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر سنووری وڵاتانی ئۆكرانیا- پۆڵه‌ندا، هه‌نگاریا و رۆمانیان و به مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی و پێشكه‌شكردنی هاوكاری، له‌كاتی روودانی هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌ناكاو، له خواره‌وه ژماره‌یه‌ك هێڵی گه‌رم بۆ په‌یوه‌ندیكردن له رێگه‌یانه‌وه راده‌گه‌یه‌نین، بۆ ئه‌وه‌ی له دۆخه‌كه و شوێنه‌كانیان ئاگادارمان بكه‌نه‌وه".
هێڵه گه‌رمه‌كان:
باڵیۆزخانه‌ی عێراق له ئۆكرانیا
سه‌رۆكی نێرده: 0038974007307
أ. ضياء حمد : 00380952041153
أ. سعد البرزنجي: 009647518503123
هێڵی گه‌رم: 00380979244948
باڵیۆزخانه‌ی كۆماری عێراق له بۆداپست: 003614411960
باڵیۆزخانه‌ی كۆماری عێراق له وارشۆ: 0048792650803 - 0048730851480
باڵیۆزخانه‌ی كۆماری عێراق له بوخارست: 009647708885444 - 0040735826870
دوای هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر وڵاتی ئۆكرانیا، دۆخی ئه‌و وڵاته به‌جۆرێك ئاڵۆز بووه، كه ناسه‌قامگیری باڵی به‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و وڵاته‌دا كێشاوه، له‌كاتێكیشدا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌و وڵاته‌ن، كه زۆربه‌یان بۆ مه‌به‌ستی خوێندن چوونه‌ته ئه‌و وڵاته، به‌ڵام به‌هۆی گرژییه‌كان پرۆسه‌ی خوێندنیش راگیراوه و ئه‌و هاووڵاتییانه له كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و دۆخه به‌ده‌ر نین، كه رووبه‌ڕووی ئۆكرانیا بووه‌ته‌وه.
بۆ بینینی ڤیدیۆی زیاتری جه‌نگی رووسیا - ئۆكرانیا سه‌یری كه‌ناڵی تیلگرامی كوردستان24 بكه‌ن
H.B