په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنی خولی به‌هاره‌ ده‌ستپێده‌كات

له‌ یه‌كه‌م دانیشتنی خولی به‌هاره‌ی په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنی ئاو له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت
په‌رله‌مانی كوردستان
په‌رله‌مانی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو (1ی ئادار/ مارسی 2022) دانیشتنی ژماره‌ (1)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ى ساڵی چواره‌م له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ده‌ستپێده‌كات.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ یاسایه‌ك ده‌كرێت، كه‌ بریتین له‌ پێشنیازه‌یاسای (پاراستنی ئه‌رشیف)، پڕۆژه‌یاسای (چه‌ك)، پڕۆژه‌یاسای (هه‌موارى یه‌كه‌می یاسای وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌ هه‌رێمی كوردستان)، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنی ئاو له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.

كارنامه‌ی دانیشتنی ژماره‌ (1)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ى ساڵی چواره‌م له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان
كارنامه‌ی دانیشتنی ژماره‌ (1)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ى ساڵی چواره‌م له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان