سلێمانی.. ته‌قه له باره‌گایه‌كی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كرا

K24 – سلێمانی:
له پارێزگای سلێمانی ته‌قه له باره‌گایه‌كی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كرا و ته‌قه‌كه‌ره‌كان ده‌ستگیر كران و زیانی گیانی تۆمار نه‌كراوه.
په‌یامنێری كوردستان24 له سلێمانی رایگه‌یاند، له پارێزگای سلێمانی تەقە لە بارەگای ئەنجومەنی باڵای سیاسی کۆمەڵی دادگەریی کرا، تەقەکەرەکان دەستگیر کراون و رادەستی ئاسایش کران.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24، تەقەکەرەکان دوو کەس بوون و لەلایەن پاسەوانەکانی بارەگاکەوە دەستگیر کراون، بەھۆی تەقەکانەوە ھێزی ئاسایش ھاتوون و رادەستی ئەوان کراون، زیانی گیانیش تۆمار نه‌كراوه.
له‌مباره‌یه‌وه گوته‌بێژی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: "ئەمشەو کاژمێر 7:30 دوو کەس لە بەردەم بارەگای ئەنجومەنی باڵا تەقەیان کردووە و لە لایەن پاسەوانەکانی بارەگا دەستگیرکران و بە سوپاسەوە ئاسایشی سلێمانی و پۆلیسی 104 ھاوکار بوون وھەردووکیان لە ژێر لێکۆلینەوەن لە ئاسایش و چاورێی لێکۆلینەوەی ئەوانین".