سه‌میر بابۆ ده‌بێته زێڕه‌ڤانی
سه‌میر بابۆ به‌فه‌رمی له‌یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر جیابووه‌وه و له‌چه‌ند سه‌عاتی داهاتوودا به‌فه‌رمی ده‌بێته راهێنه‌ری یانه‌ی زێره‌ڤانی شاری دهۆك.
دوای دوو وه‌رز راهێنه‌رایه‌تیكردنی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر كه وه‌رزی یه‌كه‌م پله‌ی چواره‌م و وه‌رزی دووه‌م پله‌ی دووه‌می بۆ یانه‌كه‌ی پیرمام به‌ده‌ستهێنا، سه‌میر به‌فه‌رمی له‌و یانه‌یه جیابووه‌وه، به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستان24 سبه‌ی ئه‌و راهێنه‌ره ده‌گاته دهۆك له‌پێناو واژووكردنی گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ زێره‌ڤانی.
پێشبینش ده‌كرێت دوای نیوه‌ڕۆی سبه‌ی به فه‌رمی بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی زێره‌ڤانی بگرێته ده‌ست.
سه‌میر بابۆ پێشتر له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر وه‌كو راهێنه‌ر دووجار بووه‌ته پاڵه‌وانی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان وه‌رزی رابردووش له یاری كۆتایی به‌رامبه‌ر خولی نایابی كوردستان ناسناوه‌كه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ولێر له‌ده‌ستدا.