پەرلەمانی عێراق باسی بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار دەکات

ئەنجومەنی نوێنەران لیژنە هەمیشەییەکان هەڵدەبژێرێت
پەرلەمانی عێراق - ئەرشیف
پەرلەمانی عێراق - ئەرشیف

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێن، بڕیارە هەر لە کۆبوونەوەکەدا بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی باسی بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بکرێت.

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کۆببێتەوە بەشێک لە پەرلەمانتاران سوێندی یاسایی دەخۆن و دواتر، سەرۆک و ئەندامانی لیژنە هەمیشییەکانی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێن، هەروەها بە ئامادەبوونی عەلی عەلاوی، وەزیری دارایش، گفتوگۆ لەسەر بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار دەکرێت.

پێشتر ژمارەیەک پەرلەمانتار واژۆیان کۆکردبووەوە، بۆ ئەوەی لەسەر بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمان بکەن.

لەلایەکی دیکەوە، پەرلەمانتار عەدنان جابری، لە لێدوانێکدا رەتیکردەوە، هیچ رێککەوتنێک لەسەر سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکانی پەرلەمان کرابێت.