به‌هۆی وێنه‌یه‌كی سه‌رۆكه‌وه 230 قوتابی له خوێندن ده‌ركران
K24 – هه‌ولیر:
قوتابخانه‌یه‌كی ئاماده‌یی له گوندێكی بۆرۆندی،230 قوتابی قوتابخانه‌كه‌یان له خوێندن دوورخسته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی سه‌رۆكی وڵات(پییر نكورونزیزا) یان شێواندووه و له‌سه‌ر وێنه‌كه‌یان نوسیووه.
به‌رپرسێكی په‌روه‌رده‌و فێركردن له هه‌رێمی (ریوگی) كه 200 كیلۆمه‌تر له ڕۆژهه‌ڵاتی (بۆجۆمبرا)ی پایته‌خته‌وه دووره ڕایگه‌یاندووه،قوتابخانه‌كه ئه‌و 230 قوتابییه كه له قوتابی چوار پۆل پێكدێت له خوێندن دوورخستووه‌ته‌وه و ده‌ریكردوون.
ئه‌و به‌رپرسه به ئاژانسی (ڕۆیته‌رز) ی گوتووه، بۆیه ئه‌و ڕێگه‌یان هه‌ڵبژاردووه‌و ویستوویانه به‌و هۆیه‌وه پلاندانه‌ری ئه‌و كاره بدۆزنه‌وه.
ئه‌م هه‌نگاوه له كاتێكدایه، ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا پۆلیس له‌گه‌ڵ خوێندكاران دا ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه به‌هۆی ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك قوتابی كه له كارێكی هاوشێوه‌دا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كرابوون.