به ڤیدیۆ.. رووسیا ده‌زگایه‌كی میدیایی ئۆكرانی ده‌كاته ئامانج
K24 –هه‌ولێر:
میدیاكانی ئۆكرانیا ڤیدیۆیه‌كیان بڵاوكرده‌وه، تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت، هێزه‌كانی رووسیا مووشه‌كێك ئاراسته‌ی ده‌زگایه‌كی میدیایی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن.
له‌و كاته‌ی هێرشه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا پێی نایه رۆژی شه‌شه‌م، مۆسكۆ له رێگه‌ی مووشه‌كه‌وه تاوه‌ری ته‌له‌فزیۆنی ئۆكرانیا24ـیان كرده ئامانج و بۆماوه‌یه‌ك په‌خشی ئه‌و ته‌له‌ڤزیۆنه راگیرا.
ئه‌م هێرشه‌ی رووسیا دوای ئه‌وه دێت، كه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌و وڵاته داوای له هاووڵاتیانی ئۆكرانی كرد، كیێڤ چۆڵ بكه‌ن.
ئیگۆر كانا شینكۆف، وه‌زیری به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند، هێرشكردنه سه‌ر میدیاكانی ئۆكرانی له‌به‌رامبه‌ر سه‌ركووتكردنی میدیا رووسسییه‌كانه‌وه دێت، له‌و كاته‌ی هێرشی ئه‌لیكترۆنی بۆ سه‌ر میدیا رووسییه‌كان زیادیان كردووه.