ئیداره‌ی گه‌رمیان: موڵك به‌ناوی غه‌یری كورده‌وه ناكه‌ین

K24 – هه‌ولێر:
ئیداره‌ی گه‌رمیان دڵنیایی ده‌داته خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان كه موڵك به‌ناوی غه‌یری كورده‌وه ناكه‌ن و ئیداره‌كه‌یان تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و ناچێته ژێر بڕیاری هیچ پارێزگایه‌كی دیكه‌وه.
ئیداره‌ی گه‌رمیان كه ناوه‌نده كارگێڕییه‌كه‌ی له قه‌زایی كه‌لاره، له ڕێگه‌ی به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانیه‌وه، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆ و پرسیاری ئه‌وه‌ی ئایا ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌نگاوێكی له‌و شێوه‌یه ده‌نێت،ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یان كردووه كه تاپۆكردنی موڵك و خانوو له سنووری ئیداره‌كه‌یاندا به ناوی غه‌یری كورده‌وه ناكرێت.
ئه‌م باسه دوای بڕیارێكی پارێزگاری سلێمانی كه‌وتووه‌ته ناو هاوڵاتیان و میدیاكانه‌وه و ئێداره‌ی گه‌رمیانیش له ڕونكردنه‌وه‌كه‌یدا كۆمه‌ڵێك هۆكاری باسكردووه كه ڕێگرن له‌وه‌ی هه‌نگاوێكی له‌و شێوه‌بنێن.
مه‌ترسی تیرۆر و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌شێكی خاكی هه‌رێمی كوردستان و جێبه‌جێ نه‌كردنی مادده‌ی 140 وه‌ك هۆكارێك دانراوه كه ئیداره‌ی گه‌رمیان به ڕه‌چاوكردنی ئه‌و دۆخ و تایبه‌تمه‌ندییه،ناچێته ژێر باری بڕیاری هیچ پارێزگایه‌كی دیكه‌وه.
ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌كه:-
ڕونکردنەوەی ڕاگەیاندن وپەیوەندیەکانی ئیدارەی گەرمیان دەربارەی تاپۆکردنی موڵک بەناوی غەیرە کوردەوە
ماوەی چەند ڕۆژێکە ھەندێک پرسیار و نیگەرانی لای ھاوڵاتیان و نوێنەرانی گەرمیان لە ئەنجومەنە جیاجیاکان وھێزە سیاسیەکان و چالاکانی مەدەنی و ڕۆژنامەنووسان دەربارەی تۆمارکردنی موڵک بەناوی کەسانی غەیرەکوردەوە لە سنووری ئیدارەی گەرمیان دروست بووە، ئێمە لە ئیدارەی گەرمیان لەمبارەیەوە ھەموولایەک دڵنیا ئەکەینەوە کە بەھیچ جۆرێک لە سنووری ئیدارەکەدا ھیچ موڵکێک بەناوی ھیچ غەیرە کوردێکەوە ناکرێت ، لەبەر ئەوەی گەرمیان لەلایەن حکومەتی ھەرێمەوە وەک پارێزگایەکی سەربەخۆ مامەڵە دەکرێت وھیچ پەیوەندیەکی ئیداری بەھیچ پارێزگایەکی تری ھەرێمەوە نیە ، ھەروەک سنووری ئیدارەکە تایبەتمەندی خۆی ھەیە و ھێشتا بەشێک لە خاکەکەی نەگەڕاوەتەوە سەر ھەرێمی کوردستان و گەرمیان ھێشتا مەترسی تیرۆریستان و تەعریبیشی لەسەرە و مادەی ١٤٠ ی دەستوور جێبەجێ نەکراوە و ئێمەش لەگەڵ ناوەنددا دەیان کێشە وناکۆکیمان لەسەر ناوچە دابڕێنراوەکان ھەیە . تکایە با ھەموولایەک لەم بارەیەوە دڵنیابن .....
ڕاگەیاندن وپەیوەندیەکانی ئیدارەی گەرمیان
١٤/ ٦ /٢٠١٦