ئه‌مریكا هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر ئێران مه‌رجدار ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووكانی ئه‌مریكا، هه‌ڵگرتنی حاڵه‌تی دروونی تایبه‌ت به سزاكانی سه‌ر ئێران په‌یوه‌ست ده‌كات به گۆڕینی سیاسه‌ت و هه‌ڵویستی تاران له ناوچه‌كه.
جۆن كێربی له پرسیاری وه‌ڵامێك سه‌باره‌ت به لێدوانێكی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند ده‌ستنیشانكردن و نه‌هێشتنی حاڵه‌ته ده‌روونییه‌كانی تایبه‌ت به هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر ئێران په‌یوه‌سته به گۆڕینی هه‌ڵوێستنی ناوچه‌یی تاران.
مه‌حمه‌د جه‌واد زه‌ریف رۆژی سێشه‌ممه له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له ئۆسلۆ رایگه‌یاند رێكه‌وتننامه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی كاتێك به‌رده‌وام ده‌بن كو هه‌موو لایه‌نه‌كانی به‌شدار سوود له رێككه‌وتنه‌كه وه‌ربگرن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌روه‌ها وتی: "پێمان وایه كه رێككه‌وتنامه‌ی ئه‌تۆمی، رێكه‌وتنێكی بردنه‌وه ـ بردنه‌وه‌یه، جێبه‌جێكردنیشی رێككه‌وتنێكی بردنه‌وه ـ بردنه‌وه ده‌بێت. هه‌ربۆیه هه‌موومان هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ین كه سوود و ئیمتیازی هه‌یه".
به وته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌مریكا سزاكانی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی ته‌نیا له‌سه‌ر كاغه‌ز هه‌ڵگرتووه، له كاتێكدا كه كاریگه‌رییه ده‌روونییه‌كانی چه‌ندین ساڵه‌ی سزاكان هێشتا به‌رده‌وامن كه پێویسته ئه‌مریكا رۆلێكی چالاكتر بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌روونییه بگێڕێت.
جۆن كێربی له وه‌ڵامی پرسیارێك ده‌رباره‌ی ئه‌م وته‌یه‌ی زه‌ریف وتی: "ئه‌وه‌ی كه یارمه‌تیی هه‌ڵگرتنی پاشماوه‌كانی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌روونییه ده‌دات، راوه‌ستاندنی چاڵاكییه‌كانی ئێرانه بۆ ناسه‌قامگیركردن، كه هێشتا به‌رده‌وامه". بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژه به پێدانی مووشه‌ك به رێگه‌ی بازارگانییه‌وه به حزبولڵای لوبنان و پشتیوانیی ئێران له گروپه تیرۆریستییه‌كانی ناوچه‌كه كرد كه ده‌بێته هۆی مایه‌ی نیگه‌رانی بازرگانان.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به پرسیارێك سه‌باره‌ت به فرۆشتنی فرۆكه‌ی بۆئینگ به ئیران وتی به‌پێی رێككه‌وتننامه‌كه، ئێران ده‌توانێ فرۆكه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵگری هه‌بێت.