راستی ڤیدیۆی پانکردنەوەی ئۆتۆمبێلێک لەلایەن تانکێکی رووسیەوە لە کیێڤ

شۆفێرەکە لە ئۆتۆمبێلەکەیدایە کاتێك تانکەکە پانی دەکاتەوە
تانکێک ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەکی سڤیل پان دەکاتەوە
تانکێک ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەکی سڤیل پان دەکاتەوە

K24 - هەولێر:

لە 25ـی شوباتی 2022ـەوە گرتە ڤیدیۆیەك لە تویتەر بڵاوکراوەتە و بەجۆرێک بانگەشەی بۆ دەکرێت کە تانکێکی رووسی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەکی ئۆکرانی پانکردۆتەوە، ئەمەش دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و بە نزیکەیی سەروو 10 ملیۆن بینەری هەبوو.

گرتە ڤیدیۆکە لە ناوچەی ئۆبۆلۆن لە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا گیراوە و بە گوێرەی هەواڵێکی وێبسایتی "فرانس24" ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن تانکێکی ئۆکرانیەوە ئەو کارەی بەرامبەر کراوە، نەک تانکێکی رووسی کە پێشتر ئاماژەی پێدرا بوو.

بە گوێرەی "فرانس24" هیچ بەڵگەیەک نییە ئەوە بسەلمێنێت کە تانکەکە رووسی بووە، لەهەمان کاتدا چەندین بەڵگە هەیە کە دەیسەلمێنن تانکەکە ئۆکرانییە.

بە گوێرەی بەڵگەکان، تانکەکە لە جۆری Strela-10 تایبەتە بە تەقاندنی موشەکی دژەفڕۆکە و لەلایەن سوپای ئۆکرانیاوە بەکاردەهێنرێت.

یەکێک لە بەڵگەکانی دیکە ئەوەیە کە ئەو تانکە پیتی Zـی ئینگلیزی لەسەر نییە، کە ئەمەش تەکنیکێکی هێزەکانی رووسیایە بۆ ناسینەوەی تانک و ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکانی خۆیان.

رۆب لی خویندکاری دکتۆرا لە بەشی جەنگ لە کۆلێژی کینگ لە لەندەن لەبارەی تانکەکەوە گوتی "ئەمجۆرە تانکە بۆ شەڕی نزیک لە شارەکاندا بەکارناهێنرێت، بەڵکو بۆ پشتیوانی گەڕانەوەی سەربازان بەکاردەهێنرێت."

H.H