رووسه‌كان به‌ره‌و ناوچه‌ی گفتوگۆكان به‌ڕێكه‌وتن
K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی سپۆنتیك به پشت به‌ستن به ئاژانسی هه‌واڵی بێلارووسیا بڵاویكرده‌وه، شاندی رووسی به‌ره‌و شوێنی گفتوگۆكان له سنووری پۆڵه‌ندا - بێلارووسیا به‌ڕێكه‌وتن.
بۆ ده‌ستپێكردنی گه‌ڕی دووه‌می گفتوگۆكان، شاندی رووسیا به‌ره‌و ناوچه‌ی برێست له‌سه‌ر سنووری بێلارووسیا – پۆڵه‌ندا به‌ڕێكه‌وتن.
رۆژی 28ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2022 كۆبوونه‌وه‌ی شاندی دانووستانكاری ئۆكرانیا و رووسیا به‌ڕێوه‌چوو و مه‌رجه‌كانی ئۆكرانیا بۆ هێنانه‌دی ئاشتیی ئاشكرا كران.
ئه‌لێكسی ئاریستۆڤیچ، راوێژكاری نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، كیێڤ داوای كردووه، سه‌رجه‌م هێزه‌كانی سوپای رووسیا له سه‌ر خاكی ئۆكرانیا بكشێنه‌وه، به نیمچه دوورگه‌ی قرم و دونباسه‌وه.