پوتن مه‌رسوومه‌كه‌ی واژووكرد
K24- هه‌ولێر:
ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا مه‌رسوومێكی واژوو كرد، ئامانج لێی خێراكردنی كه‌رتی ته‌كنه‌لۆژیای زانیارییه له رووسیای فیدراڵ.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن خزمه‌تگوزاری رۆژنامه‌وانی كریملن بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه: "سه‌رۆكی رووسیا مه‌رسوومێكی واژوو كرووه، په‌یوه‌سته به رێكاره‌كانی پرۆسه‌ی خێراكردن و گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری له‌ناو خاكی رووسیا، ئه‌مڕۆش ناوه‌ڕۆكی مه‌رسوومه‌كه‌ی له پێگه‌ی فه‌رمیی یاساكانی وڵات بڵاوكردووه‌ته‌وه".
به‌گوێره‌ی به‌نده‌كانی ئه‌و مه‌رسوومه، "ئاسانكاری زۆر بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی نیشته‌جێبوونی هه‌تاهه‌تایی بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی بیانی ده‌كرێت، به‌مه‌به‌ستی كاركردن له كۆمپانیاكانی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری روو له وڵاتی رووسیا ده‌كه‌ن".
له ناوه‌ڕۆكی مه‌رسوومه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، "حكومه‌تی یه‌كێتی رووسیا رێكاری تایبه‌تی له پێناو ئاسانكاریكردن بۆ دامه‌زراندنی هاووڵاتییانی بیانی له كه‌رته جیاوازه‌كانی كاركردن له وڵاته‌كه‌ی گرتووه‌ته‌به‌ر و مافی مانه‌وه و نیشته‌جێبوونیش له رووسیا به‌و هاووڵاتییه بیانیانه ده‌ده‌ن".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ئێستا رووسیا به فه‌رمانی پوتن ماوه‌ی 7 رۆژه له هێرشێكی سه‌ختدایه بۆ سه‌ر وڵاتی ئۆكرانیا و به‌ر له‌و هه‌نگاوه‌ی پوتن، ڤۆدلۆدیمێر زێلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیاش رایگه‌یاند، هه‌ر هاووڵاتییه‌ك له هه‌ر وڵاتێكی دیكه خواستی بۆ به‌رگریكردن له ئۆكرانیا له دژی رووسیا هه‌بێت، ده‌توانێت له رێگه‌ی باڵیۆزخانه و نوێنه‌رایه‌تی ئۆكرانیا له وڵاته‌كه‌ی په‌یوه‌ندیان پێوه بكات و دواتر هه‌موو ئه‌و هاووڵاتییانه له‌ژێر فه‌یله‌قێك به‌ناوی "فه‌یله‌قی به‌رگریكردن له ئۆكرانیا" تایبه‌ت به بیانییه‌كان كۆده‌كرێنه‌وه.
هاوكات زیلینسكی ئاگاداریی داوه‌ته ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌شداری له به‌رگریكارییه‌كانی ئۆكرانیا له دژی رووسیا به‌شداربن و دۆخی وڵاته‌كه‌یان له‌ژێر هێرش و هه‌ڕه‌شه‌دایه، به‌ڵام هه‌ر كه‌سێك حه‌زی بۆ به‌شداریكردن له‌و "فیداكارییه"ـدا هه‌بێت، وڵاتی ئۆكرانیا هه‌موو ئاسانكارییه‌كی بۆ ده‌كات، تا ده‌گاته ناو خاكی ئه‌و وڵاته.
H.B