نرخی نه‌وت جارێكی دیكە دابه‌زی
K24 - ھەولێر
لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەوە نرخی نه‌وت له بازاڕه جیهانیه‌كان به‌رده‌وامه له دابه‌زین و له ئالوگۆڕه‌كانی ئه‌مڕۆی بازاڕی كڕین و فرۆشتنی نه‌وتیش به‌های هه‌ر به‌رمیلێك بۆ نزمترین نرخی ماوه‌ی 3 هه‌فته‌ی رابردوو دابه‌زی.
به كاریگه‌ری راپۆرتێكی په‌یمانگای نه‌وتی ئه‌مه‌ریكا جارێكی دیكه به‌های نه‌وت داكشایه‌وه نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی جۆری برێنت بۆ 49 دۆلار‌و 15 سه‌نت دابه‌زی به‌های هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكیش دابه‌زی بۆ 47 دۆلار‌و 81 سه‌نت، ئه‌مه‌ش نزمترین نرخی ماوه‌ی 3 هه‌فته‌ی رابردووی نه‌وته.
هۆكاری دابه‌زینی نرخی نه‌وت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی راپۆرتێكی په‌یمانگای نه‌وتی ئه‌مه‌ریكی و به‌پێی راپۆرته‌كه یه‌ده‌گی نه‌وتی عه‌مباركراوی ئه‌مه‌ریكا به‌رزبووه‌ته‌وه، به جۆرێك پێشبینی ده‌كرا زیاتر له 2 ملیۆن به‌رمیل دابه‌زێت كه‌چی نه‌وتی عه‌مباركراوی ئه‌مه‌ریكا به بڕی ملیۆنێك و 200 هه‌زار به‌رمیل زیادی كردووه ئه‌مه‌ش بووه هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاره جیهانیه‌كان.