په‌رله‌مانی كه‌نه‌دا جینۆسایدی ئێزدییه‌كان ناسه‌لمێنێت
K24 – هه‌ولێر:
پەرلەمانی کەنەدا، رەشنووسی پرۆژه یاسایه‌كی ڕه‌تكرده‌وه كه بۆ ناساندنی تاوانی جینۆساید كردنی ئێزدییه‌كان له‌لایه‌ن داعشه‌وه ئاماده‌كرابوو.
میدیاكانی كه‌نه‌دا بڵاویانكردووه‌ته‌وه"به‌مه‌به‌ستی ناساندنی تاوانه‌كانی داعش دژی ئێزدییه‌كان.پارتی پارێزگارانی كه‌نه‌دا ڕه‌شنووسێكی ئاماده كردووه و به مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی خستوویه‌تییه به‌رده‌ست ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كه‌نه‌دا،به‌ڵام ده‌نگی پێویستی به‌ده‌ست نه‌هێناوه و دوای گفتوگۆ له‌سه‌ر كردنی له‌ناو په‌رله‌ماندا,بە جیاوازی ٢٧ ده‌نگ رەتکراوەته‌وه.
له ده‌نگدانه‌كه‌دا 139 ئه‌ندام به به‌ڵی ده‌نگیان بۆداوه و 166 ئه‌ندامیش له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنی ئه‌و بڕیاره نه‌بوون.
ستێڤنی دیۆن، وەزیری دەرەوەی کەنەدا، کە سەر بە پارتی ئازادیخوازی دەسەڵاتدارە و دژی رەشنووسەكه دەنگیانداوە،ئەو پێشنیازەی وه‌ك هه‌وڵێكی سیاسی ناوبردووه.
له ڕابردووش‌دا بۆچوونی وابووه كه به‌ڵگه‌یه‌كی ئه‌وتۆیان له به‌رده‌ست نییه ئەو تاوانانەی داعش لەدژی یەزیدییەکان، بە جینۆساید بناسێنن.
پەسەندنەکردنی ناساندنی جینۆسایدی یەزیدییەکان لەلایەن پەرلەمانی کەنەداوە لەکاتێکدایە کە ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، پەرلەمانی بەریتانیا و كۆنگرێسی ئەمریکا ھەموویان ئەو تاوانانەی داعشیان بە جینۆساید ناساندووە.
به‌هۆی داگیركردنی ناوچه‌كانیان،ئێزدییه‌كان دووچاری كوشتن و زینده به‌چاڵكردن و بردنی كچان و ژنانیان بوونه‌وه له‌لایه‌ن داعشه‌وه و وه‌ك كه‌نیزه‌ك مامه‌ڵه‌یان پێوه كراوه و تا ئێستاش ژماره‌یه‌كی زۆری ژن و منداڵ و گه‌نجه‌كانیان له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعشدان له عێراق و سوریا.