ژماره و ئاماره‌كانی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی كۆپا ئامێریكا
قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی پاڵه‌وانییه‌تی كۆپا ئامێریكا سێنتێناریۆ كۆتایی هات و پێی ده‌نێته قۆناخی چاره‌گی كۆتایی.
له‌م بابه‌ته‌دا گرینگ‌ترین ژماره و ئاماره‌كانی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
سه‌ركه‌وتووه‌كان بۆ قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان: ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئامێریكا، كۆڵۆمبیا، پێرۆ، ئێكوادۆر، مێكسیكۆ، ڤێنزوێلا، ئارجێنتینا و چیلی.
دوورخراوه‌كان: پاڕاگوای، كۆستاریكا، بڕازیل، هایتی، ئۆرۆگوای، جامایكا، په‌نه‌ما و بۆلیڤیا.
زۆرترین سه‌ركه‌وتن: ئارجێنتینا 3 سه‌ركه‌وتن له 3 یاری
زۆرترین به‌رامبه‌ربوون: ئێكوادۆر 2 به‌رامبه‌ربوون.
زۆرترین دۆڕان: هایتی، جامایكا و بۆلیڤیا 3 شكست له 3 یاریی
به‌هێزترین هێڵی هێرشبردن: ئارجێنتینا 10 گۆڵ و بڕازیل 7 گۆڵ
به‌هێزترین به‌رگری: ئارجێنتینا و ڤێنزوێلا هه‌ریه‌كه‌ی 1 گۆڵ
گۆڵكار: مێسی و كۆتینیۆ له ئارجێنتینا و بڕازیل هه‌ریه‌كه‌ی 3 گۆڵ