"فه‌رمانده و سه‌ربازانی رووسیا له ئۆكرانیا به‌ره‌كانی جه‌نگ جێده‌هێڵن"
K24- هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند، چه‌ندین زانیاری‌یان به‌ده‌ست گه‌یشتووه، كه فه‌رمانده و سه‌ربازه‌كانی رووسیا به‌ره‌كانی ئه‌و جه‌نگه جێده‌هێڵن، كه ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه مۆسكۆ له دژی كیێڤ رایگه‌یاندووه و تا ئێستا شه‌ڕێكی سه‌خت له هه‌رێمه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا به‌رده‌وامه.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه كه ئاماژه به ناوی نه‌كراوه، به كه‌نالێ حوڕه‌ی راگه‌یاندووه، "چه‌ندین به‌ڵگه‌ی پشتڕاستكراوه‌مان له‌به‌ر ده‌سته، كه سه‌رباز و فه‌رمانده رووسییه‌كان به‌ره‌كانی جه‌نگ له ئۆكرانیا جێده‌هێڵن".
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، "شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌خت له شاری خاركێف به‌رده‌وامه" و گوتیشی: "هێزه تایبه‌ته‌كانی رووسیا و ئه‌ندامانی هه‌واڵگری و "چه‌ته به‌كرێگیراوه‌كان" چوونه‌ته ناو شاره‌كه".
خاركێف كه دوای كیێڤی پایته‌خت، دووه‌م گه‌وره شاری ئۆكرانیایه، له یه‌كه‌م هه‌فته‌ی هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا رووبه‌ڕووی چڕترین بۆردومانی مووشه‌ك و تۆپباران بووه‌ته‌وه.
به‌گوته‌ی به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه‌كه، ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌ی راپۆرت و زانیاری ته‌واوی له‌به‌رده‌سته، كه رووسیا بۆمبی هێشوویی له بۆردومانكردنی ئۆكرانیا به‌كارده‌هێنێت.
هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا پێی نایه هه‌فته‌ی دووه‌م، راپۆرته‌كانیش ئاماژه به خۆڕاگری و به‌رگریكدنێكی سه‌رسه‌ختی هێزه‌كانی ئۆكرانیا به‌رامبه‌ر به‌و هێرشه‌ی رووسیا ده‌كه‌ن و جه‌ختیش له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، زیانر زۆری گیانی به‌ر ریزه‌كانی سه‌ربازانی رووسیا كه‌وتووه.
هه‌رچه‌ند هێرشه‌كان چڕ و بێ پچڕانن، به‌ڵام تا ئێستا رووسیا نه‌یتوانیوه به‌ته‌واوی كۆنترۆڵی هیچ شارێك بكات، ته‌نها شاری خیرسۆنی باشووری ئه‌و وڵاته نه‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رووسیا هێزێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی به ته‌واوی چه‌ك و پێداویستییه‌وه له باكووری كیێڤی پایته‌خت خستووه‌ته جه‌نگه‌وه و هه‌وڵێكی زۆریش بۆ چوونه ناو شاری خاركێف ده‌درێت.
H.B