ئه‌گه‌ر رووسیا شكست بهێنێت چی روو ده‌دات! سیناریۆكانی جه‌نگ له ئۆكرانیا
K24- هه‌ولێر:
دوای ده رۆژ له هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، گۆڤاری فۆرن ئه‌فێرز بڵاویكرده‌وه، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژیی ده‌رهه‌ق به ئۆكرانیا كردووه.
ئه‌و گۆڤاره به‌دووریش ده‌زانێت پوتن به‌و مه‌رجانه‌ی رایگه‌یاندووه، له‌و جه‌نگه‌دا سه‌ركه‌وتوو بێت و ئاماژه به ژماره‌یه‌ك رێگه ده‌دات، كه ده‌كرێت له كۆتاییدا تێیدا رووبه‌ڕووی شكستهێنان ببێته‌وه.
ئه‌و گۆڤاره روونیكرده‌وه، "پێشبینی ده‌كرێت پوتن سوپاكه‌ی له داگیركارییه‌كدا نوقم بكات، كه تێچووه‌كه‌ی زۆر گرانه و بۆ ئۆكرانیاش شتێكی باش نییه، به‌وه‌ی كه وره‌ی سه‌ربازانی رووسیا داده‌ڕووخێت و ژێرخانیش له‌ناو ده‌بات و دواتیش هیچی لێ سه‌وز نابێت، جگه له نیشاندانی بۆشاییه‌ك له هه‌یبه‌تی رووسیا و وڵاتێكی دراوسێش رووبه‌ڕووی هه‌ژاری و پشێوی ده‌بێته‌وه".
سیناریۆیێكی دیكه كه پێشبینی ده‌كرێت، ئه‌وه‌یه ده‌كرێت رووسیا كۆنترۆڵی به‌شێك له رۆژهه‌ڵات و باشووری ئۆكرانیا و له‌وانه‌یه كیێڤیش بكات، له‌كاتێكدا رووبه‌ڕووی یاخیبوونێكی سه‌رسه‌ختی ئه‌و ئۆكرانیانه ده‌بێته‌وه كه وه‌لائیان بۆ رۆژئاوا هه‌یه و له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌كه‌ی رووبه‌ڕووی جه‌نگێكی پارتیزانی ده‌بێته‌وه.
له هه‌مانكاتدا به‌رپرسیارێتی داڕووخانی پله به پله‌ی ئابووریی رووسیای ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ و توانای دابینكردنی ئه‌و تێچووه‌ی نامێنێت كه بۆ زلهێزبوونی وڵاته‌كه‌ی پێویسته.
وه‌ك گۆڤاره‌كه ئاماژه‌ی پێداوه، "له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه، كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت پوتن ئه‌و پاڵپشتی و پشتیوانیه‌ی گه‌لی رووسیا له‌ده‌ست ده‌دات، كه تا ئێستا بۆ به‌رده‌وامبوونی له ده‌سه‌ڵات و به‌رده‌وامیدان به جه‌نگ به‌كاریهێناوه، وێڕای ئه‌وه‌ی رووسیا وڵاتێكی دیموكرات نییه".
گۆڤاره‌كه ژماره‌ی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی خستووه‌ته روو‌و، كه پوتن كردوویه‌تی و ئاماژه‌ی به‌وه داوه، "پوتن له هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ناوه‌ڕۆكی سیاسیی ئۆكرانیا هه‌ڵه‌ی كردووه، كه پێشتر وایزانیوه خه‌ڵكانێك چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن سه‌ربازانی رووسیاوه رزگار بكرێن".
"پوتن له هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌مه‌ریكا، یه‌كێتی ئه‌وروپا و ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه هه‌ڵه‌ی كردووه، له‌وانه‌ش: ئوستراڵیا، ژاپۆن، سنگاپوره، كۆریای باشوور، به‌ر له جه‌نگ هه‌موویان توانای كاركردنی به‌یه‌كه‌وه‌یان هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا سوورن له‌سه‌ر شكستپێهێنانی رووسیا له ئۆكرانیا"، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له سه‌پاندنی سزا قورسه‌كانیان بۆ سه‌ر رووسیا به‌رده‌وامن.
له گوتاره‌كه‌ی گۆڤاری فۆڕن ئه‌فێرزدا ئاماژه به‌وه دراوه، هه‌موو سشه‌ڕێك بریتییه له جه‌نگێك له پێناو رای گشتی. به‌ڵام ئه‌و جه‌نگه‌ی له ئۆكرانیا هه‌یه، رووسیای به هێرشێكی بێ پاساو بۆ سه‌ر دراوسێیه‌كی ئاشتیخواز، نه‌هامه‌تی مرۆیی به‌كۆمه‌ڵ و چه‌ندین تاوانی جه‌نگه‌وه په‌یوه‌ست كردووه.
گۆڤاره‌كه پیشبینی ئه‌وه‌شی كردووه، ئه‌و تووڕه‌ییه‌ی له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی رووسیا سه‌ریهه‌ڵداوه، له داهاتوودا ده‌بێته له‌مپه‌رێكی گه‌وره له‌به‌رده‌م سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی مۆسكۆ.
له‌سه‌ر ئاستی سه‌ربازیش، ئاماژه به‌وه ده‌دات، "قه‌باره‌ی هه‌ڵه ستراتیژییه‌كانی پوتن هیچ له قه‌باره‌ی ئه‌و هه‌ڵه تاكتیكیانه بچوكتر نییه، كه سوپای رووسیا ئه‌نجامیداون".
گۆڤاره‌كه نووسیویه‌تی: "به له‌به‌رچاوگرتنی ئالنگارییه‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندن له قۆناغی یه‌كه‌می جه‌نگ، ده‌كرێت بگوترێت: پلانی رووسیا و توانا لۆجستییه‌كانی به‌س نه‌بوون بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ناویه‌تی، و كه‌می زانیاری پیشكه‌شكراو به سه‌ربازان و ته‌نانه‌ت به ئه‌فسه‌رانی پله باڵاش له ئاستێكی نزم بوون، ئه‌مه‌ش بووه هۆی داڕووخانی وره‌ی ریزه‌كانی سوپای رووسیا".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "پێویست بوو جه‌نگه‌كه به‌خێرایی و به گورزێكی تروسكایی كۆتایی بهاتبا، كه ده‌ستبه‌جێ سه‌ری حكومه‌ته‌كه‌ی ئۆكرانیای له لاشه‌ی جیا كردبایه‌وه، یانیش ناچار به خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی كردبا، دواتر مۆسكۆ دۆخه‌كه‌ی له ئۆكرانیا یه‌كلایی بكردبایه‌وه یانیش ده‌سه‌ڵاتی رووسیای به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پاندبا".
H.B