بازرگانێكی كورد له‌سه‌ر كڕینی چێڵسی كێبڕكێی بازرگانێكی ئه‌مریكی و سویسری ده‌كات
موحسین بایراك بازرگانێكی گه‌وره‌ی كوردی باكووری كوردستانه گفتووگۆیه‌كانی بۆ كڕینی یانه‌ی چێڵسی له‌گه‌ڵ رۆمان ئابرامۆڤیچی ملیاردێری رووسی ده‌ستپێكرد، به گوێره‌ی میدیایه‌كانی توركیا و به‌ریتانیا ئه‌و بازرگانه كورده چه‌ندان هه‌نگاوی بۆ كڕینی یانه له‌نده‌نییه‌كه بڕیوه.
زۆرترین سێرچ له گۆگڵ بۆ ناوه‌ی ئه‌م بازرگانه كورده كراوه
دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی به‌ریتانیا بڕیاریدا هه‌موو گرێبه‌ست و موڵكداری و مامه‌ڵه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرس و كۆمپانیا رووسه‌كان بوه‌ستێنێت و هه‌وڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ش ده‌كرێت كه له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه رووسه‌كان كراوه، له نێویاندا فشاره‌كان كه‌وتووه‌ته سه‌ر رۆمان ئابرامۆڤیچی ملیاردێری رووسی و خاوه‌نی یانه‌ی چێڵسی كه له 2003 یانه له‌نده‌نییه‌كه‌ی كڕی، به‌پێی ده‌ركردنی یاسایه‌ك كه بڕیاره له‌م مانگه ده‌ربچێت حكوومه‌تی به‌ریتانیا چیتر رێگه‌ی بازرگانی و وه‌به‌رهێنانی له‌و وڵاته به بازرگانانی رووسی نادرێت، به‌مه‌ش ئابرامۆڤیچ بڕیاری دا یانه‌ی چێڵسی بفرۆشێت و له ئێستادا 3 گه‌وره بازرگان له وڵاتانی توركیا، سویسرا و ئه‌مریكا كێبڕكێی كڕینی یانه له‌نده‌نییه‌كه ده‌كه‌ن، به‌ڵام هیچیان به ئه‌ندازه‌ی موحسین بایراك سه‌رنجی میدیایه‌كانی رانه‌كێشاوه، به‌جۆرێك رۆژنامه‌ی سه‌نی به‌ریتانیا نووسیویه‌تی: موحسین بایراك ئه‌و ناوه‌ی له 2 رۆژی رابردوو زۆرترین گه‌ڕانی له‌سه‌ر ئاستی میدیایه‌كان له گۆگڵ بۆ كراوه، به‌تایبه‌تی میدیایه‌كانی به‌ریتانیا زۆرترین بابه‌ت و هه‌واڵیان بۆ خستنه‌ڕووی زانیاری و ناونیشان و داهاتی ئه‌و بازرگانه كورده خستووه‌ته‌ڕوو.
موحسین بایراك كێیه؟
موحسین بایراكی ته‌مه‌ن 43 ساڵ، له قه‌زای موتكی سه‌ر به پارێزگای بیتلیسی باكووری كوردستان له دایكبووه، موحسین و بنه‌ماڵه‌كه‌ی سه‌رۆكی عه‌شیره‌تی موتكین له‌و ناوچه.
موحسین له ساڵی 1990 ڕوویكردووه‌ته كاری بازرگانی، له ساڵی 1999 بووه‌ته خاوه‌نی گرووپی كۆمپانیایه‌كانی هۆڵدینگ AB كه تایبه‌ته به ته‌لارسازی و پرۆژه‌ی بازرگانی له بواری وزه و گه‌شتیاری له چه‌ندان وڵاتانی ئیسپانیا، ئیتاڵیا و یۆنان كۆمپانیای پیشه‌سازی هه‌یه، به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیا و رۆژنامه‌ی توركیش نیوز، سه‌رمایه‌ی موحسین بایراك ده‌گاته نزیكه‌ی 11 ملیار یۆرۆ.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیا، راپۆرتێكی درێژی له باره‌ی چاره‌نووسی خاوه‌نداریه‌تی یانه‌ی چێڵسی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا نووسیویه‌تی: ئێستا هانسێرگ ویسی سویسری و تۆد بۆلی ئه‌مریكی له‌سه‌ر كڕینی یانه‌ی چێڵسی كێبڕكێی موحسین بایراك ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه به‌هۆی به‌رزی نرخی یانه‌ی چێڵسی ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه دوو بازرگانه‌كه‌ی تر له كڕینی یانه له‌نده‌نییه‌كه بكشێنه‌وه، به‌ڵام بازرگانه كورده له لێدوانێكدا كه له رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل بڵاوبووه‌ته‌وه سووربوونی خۆی بۆ كڕینی یانه‌كه دووپات كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: ئێمه گفتووگۆیه‌كانمان له‌گه‌ڵ رۆمان ئابرامۆڤیچ ده‌ستپێكردووه و پارێزه‌رانی هه‌ردوولا بۆ واژۆكردنی ئه‌و مامه‌ڵه‌یه له هه‌وڵدان.